سۆپه‌رمان له‌دایك بوو
وێستگە ستایل-
ئه‌م وێنه‌یه ماناكه‌ی زیاتر له یه‌ك وشه‌یه و و زۆر كات تۆماركردنی یه‌ك وێنه زیاتر له هه‌زار وشه مانا ده‌به‌خشێت.
ئه‌م منداڵه ناوی" هاری" یه هیچی نه‌خوێندۆته‌وه له‌سه‌ر سۆپه‌رمان، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی به نه‌شته‌رگه‌ری له‌دایك بوو شێوه‌ی ده‌ستی وه‌ك سۆپه‌رمان بوو، شێوه‌ی هاری ئه‌و كاته‌ی هاته دنیا توڕه ده‌رده‌كه‌وێت و كه‌س نازانێت هۆكاری ئه‌و هه‌ڵچوون و توڕه‌بوونه‌ی چییه به‌ڵام واده‌رده‌كه‌وێت كه كه‌سێكه و ده‌یه‌وێت بچێت بۆ بۆشایی ئاسمان.
باوكی ئه‌م منداڵه له‌كاتی بونی كوڕه‌كه‌ی وێنه‌ی گرتووه و كێشی هاری 4 كیلۆ گرام بووه، بری جیسیكا دایكی ئه‌م منداڵه‌یه و له ناوچه‌ی نیو ساوس ویلز له ئوستورالیا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و له‌سه‌ر وێنه‌ی منداڵه‌كه‌ی نوسیویه‌تی" هاتنی سۆپه‌رمانی بچووك"
هاری 7 ساڵ به‌ر له ئێستا له‌دایك بووه و دایكی تازه بڕیاری داوه وێنه‌ی كوڕه‌كه‌ی بڵاوبكاته‌وه له‌ڕێی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوبكاته‌وه.
PM:12:16:20/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 3728
جار خوێنراوه‌ته‌وه