گه‌نجێكی ملیۆنێر باشترین هه‌لی كاری ئاشكرا كرد به‌م مه‌رجانه
وێستگە ستایل-
گه‌نجێكی ملیۆنێری ته‌مه‌ن 28 ساڵ داوای هاوكارێكی تایبه‌ت ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌شته‌كانی بۆ وڵاتانی جیهان له‌گه‌ڵیدا بێت و بۆ ئه‌م كاره‌ش بڕێك پاره‌ی دیاریكراو به‌و كه‌سه ده‌دات.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی له هه‌واڵێكی تایبه‌تدا كه له‌سه‌ر "ماسیۆ لیبری " بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ئه‌م گه‌نجه له ئوستورالیا ده‌ژی و گه‌شت بۆ زۆرێك له وڵاته‌كانی جیهان ده‌كات و كار ده‌كات بۆ په‌ره‌پێدانی كۆمپانیا تایبه‌ته‌كانی له بواری ته‌كنه‌لۆجیا، له ئیستادا كه‌سێكی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی كاری له‌گه‌ڵ بكات و له گه‌شته‌كانیدا له‌گه‌ڵی بێت بۆ ته‌واوی ئه‌و وڵاتانه‌ی بۆی ده‌چێت و له‌به‌رامبه‌ردا بڕی 52 هه‌زار دۆلار ده‌ده‌ن به خاوه‌نه‌كه‌ی و ته‌واوی تێچووی گه‌شت و مانه‌وه و خواردن و پێویستیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م گه‌نجه ده‌بێت.
لیبری گه‌نجێكی پسپۆڕه له بوار "ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌لیكترۆنی" و ده‌ستكه‌وتی مانگانه‌ی 120 هه‌زار دۆلاره و هاوكاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه ویستی ئه‌وه‌یان هه‌یه پرۆژه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌بێت.
ئه‌و كه‌سه‌ی لیبری ده‌یه‌وێت كاری له‌گه‌ڵ بكات پێویسته ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی تیادا بێت:
1- توانای ئه‌نجامدانی چه‌ند كارێكی هه‌بێت له یه‌ك كاتدا.
2- توانای ڕێكخستنی خشته‌ی گه‌شته‌كانی هه‌بێت.
3-توانای كاركردنی له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر هه‌بێت.
4-توانایه‌كی زۆر باشی هه‌بێت له كاركردن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
5-گرنگی بدات به وورده‌كاریه‌كان.
6-سه‌ركه‌وتوو بێت له ڕێكخستنی كاروباره‌كانیان.
7- پاسپۆرتێكی به‌هێزی هه‌بێت.
8- كه‌سێكی وورد بێت له كاره‌كانی.
AM:11:19:20/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 3140
جار خوێنراوه‌ته‌وه