منداڵبوون كۆتای به گه‌وره‌ترین دڵه‌ڕاوكێی ئافره‌ت ده‌هێنێت
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له زانكۆی" سایمۆن فریزر" له كه‌نه‌دا ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتووه ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی ئافره‌ت له ماوه‌ی ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیریدا ده‌یبێت یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی پیر بوونی ده‌دات.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی زۆرترین ڕێژه‌ی منداڵیان ده‌بێت ئه‌وه تیلۆمیترات ی درێژیان هه‌یه و ئه‌مه‌ش ناوچه‌یه‌كه كه ده‌كه‌وێته كۆتای ترشه گه‌ردیه‌كان و په‌یوه‌ندی به پیر بوونی خانه‌كانه‌وه هه‌یه.
زاناكان هۆكاری په‌یوه‌ندی منداڵبوون و درێژی ته‌مه‌نی ئافره‌تیان بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندۆته‌وه كه له‌و ماوه‌یه‌دا بڕێكی زۆر له هۆرمۆنی ئیسترۆجین له له‌شی ئافره‌تدا ده‌رده‌درێت كه هاوشێوه‌ی مادده‌ی دژه ئۆكسێنه‌ر له له‌شی ئافره‌تاندا كار ده‌كات و خانه‌كانی له‌شیان له پیر بوون ده‌پارێزێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی منداڵبوون ئه‌م سووده‌شی هه‌یه به‌ڵام زۆر ماندووبوونی ئافره‌ت ئه‌گه‌ری توشبوونی به نه‌خۆشی شه‌كره زیاد ده‌كات و له‌به‌ر ئه‌وه داوا له خانمان ده‌كرێت كه مێشكی خۆیان ئاسوده بكه‌ن و له دڵه‌ڕاوكێ دوور بكه‌ونه‌وه.
AM:09:34:20/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1736
جار خوێنراوه‌ته‌وه