پێنج ده‌ربڕین كاریگه‌ری جادووی ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان تۆ و ئه‌و كه‌سه‌ی خۆشت ده‌وێت
وێستگە ستایل-
ده‌ربڕینی وشه‌كان كاریگه‌ری جادوویان ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌كان به‌جۆرێك هه‌ندێك وشه هه‌یه خۆشه‌ویستی نێوان مرۆڤه‌كان زیاتر ده‌كات و هه‌ندێك وشه‌ش هه‌یه كه واتلێده‌كات به‌هۆیه‌وه به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ڕقی لێت ببێته‌وه.
ئه‌مانه پێنج جوانترین ده‌ربڕینن كه كاریگه‌ری جادوویان ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان تۆ و ئه‌و كه‌سه‌ی خۆشت ده‌وێت.
1- خۆشم ده‌وێیت:
ئه‌و كه‌سه‌ی خۆشت ده‌وێت له‌وه دڵنیابه پێویستی به‌وه هه‌یه پێی بڵێیت "خۆشم ده‌وێیت" وتنی ئه‌م ده‌ربڕینه به كه‌سێك خۆشه‌ویستی نێوانتان زیاتر پته‌و ده‌كات.
2-من شانازیت پێوه ده‌كه‌م:
هه‌ر كات هه‌لێكت بۆ هاته پێشه‌وه له‌وتنی ئه‌م ده‌ربڕینه دودڵ مه‌به چونكه به دڵنیایه‌وه ئه‌و ماندووه و ئه‌و كاته‌ی تۆ شانازی پێوه بكه‌یت ته‌واوی ماندوێتی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی له بیر ده‌چێته‌وه.
3-من ڕێزت ده‌گرم:
تۆ خانم به‌رده‌وام به هاوسه‌ره‌كه‌ت بڵێ كه ڕێزی ده‌گریت و ئه‌و به‌به‌ها و به‌نرخه لات، ته‌نها به‌م وشه‌یه زیاتر وایلێده‌كه‌یت وه‌ك پیاوی ماڵ ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی بگرێته سه‌ر شانی.
4-ده‌مه‌وێت بۆ هه‌میشه هاوڕێت بم:
كاتێك ده‌چنه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چێژ له كاته‌كه‌تان وه‌ربگرن زۆر گرنگه به‌رده‌وام ئه‌و په‌یمانه‌ی له‌گه‌ڵ نوێ بكه‌یته‌وه كه ئێوه بۆ هه‌میشه وه‌ك دوو هاوڕێ ده‌مێننه‌وه.
5-بیرت ده‌كه‌م:
پیاو ده‌چێت بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی و زۆرینه‌ی كاتی ڕۆژ له شوێنی كار به‌سه‌ر ده‌بات، ئه‌و كاته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی ته‌نها به یه‌ك كورته نامه پێی بڵێت "بیرت ده‌كه‌م" ئه‌وه یارمه‌تی نوێ بوونه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی نێوانتان ده‌بێت.
PM:12:21:19/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 8628
جار خوێنراوه‌ته‌وه