‌ده‌رمان هه‌یه‌ باڵا به‌رز بكات؟

وێستگە ستایل-

به‌رده‌وام له‌ڕێی تۆڕه‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كانه‌وه‌ ڕیكلام ده‌كرێت بۆ ده‌رمانی جۆراو جۆر كه‌ توانای به‌رزكردنی باڵای هه‌یه‌ به‌ڵام ئایا ئه‌م بابه‌ته‌ تا چه‌ند ڕاسته‌؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ دکتۆر کامه‌ران رسوڵ پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی ڕونكردنه‌وه‌ی‌ پێویست ده‌دات و هۆشداری ده‌دات به‌ هاوڵاتیان.

1- ئه‌و ده‌رمانانه‌ هیچ کامێکان باڵا زیاد ناکه‌ن و ته‌نها پاره‌ کێشانه‌وه‌یه‌ .
2-  دوای ته‌مه‌نی ( ۲٤ ساڵ ) هیچ ده‌رمانێک نیه‌ باڵا زیاد بکات .
3-  ته‌نها ده‌رمانێک که‌ باڵای مرۆڤ زیاد بکات هۆرمۆنی گه‌شه‌یه‌ که‌ پێویسته‌ پێش ئه‌وه‌ پشكنینی هۆرمۆن و ئه‌شیعه‌ بۆ ئه‌و که‌سه‌ ئه‌نجام بدرێت .
4-  زۆرینه‌ی کچان له‌ ( ۱۷ ساڵ و نیو ) و کوڕان له‌ ( ۱۸ ساڵ ) دا گه‌شه‌ی باڵایان =ه‌وه‌ستێت به‌ڵام به‌شێکی که‌م له‌ مرۆڤه‌کان ڕه‌نگه‌ تا ته‌مه‌نی ( ۲٥ ساڵ ) باڵایان زیاد بکات.
5- پاش وه‌ستانی گه‌شه‌ی باڵا ته‌نها ڕێگه‌یه‌ک ئه‌نجام دانی کۆمه‌ڵێک وه‌رزشی تایبه‌ته‌ ڕه‌نگه‌ دوو بۆ پێنج سم زیاد بکه‌یت به‌ مه‌رجێک ٦-۱۲ هه‌فته‌ بیکه‌یت، یان به‌ نه‌شته‌رگه‌ری له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام تێچووی زۆره‌.
6-  منداڵ پێویسته‌ به‌ به‌رده‌وامی کێش و باڵایان پێوانه‌ بکرێت له‌ نه‌خۆشخانه‌ و مه‌ڵبه‌نده‌ ته‌ندروستیه‌کان .


AM:11:51:19/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 4888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌