‌هۆكاره‌ بۆ زه‌رد بوونی ڕه‌نگی منداڵ

وێستگە ستایل-

بەشێک لەو منداڵانەی کە سەوزەوات زۆر دەخۆن بەتایبەت پەتاتە- کولەکە- سپێناغ»تووشی حاڵەتێک دەبن پێی دەوترێت «کارۆتینیمیا carotenomia»کە تیایدا بەشێوەیەکی گشتی بنی پێ و لەپی دەست و سەر لووتیان زەرد دەبێت و دایک و باوکەکە زۆرجار وا ھەست دەکەن کە مناڵەكەیان تووشی زەردوویی و کەم خوێنی بووە،کە لە ڕاستی دا حاڵەتەکە شتێکی زۆر ئاساییە و بە نەخۆشی دانانرێت بەو مەرجەی:

١- منداڵەکە پزیشک بینیبێتی و پشکنینی خوێنی بۆ کرابێت.
٢- گەشەی باش بێت و خواردنی باش بێت بەتایبەت سەوزەوات زۆر بخوات.
٣- ھیچ نەخۆشییەکی وەکو «غودە - گورچیلە - جگەر و شەکرە»ی نەبێت.

ئەگەر ویستت ڕەنگ زەردی مناڵەکەت کەم بێتەوە و پزیشک دڵنیای کردیت کە نەخۆشی کارۆتینیمیای ھەیە، تەنھا خواردنی سەوزە و گێزەر سنووردار بکە و ھیچی دیکەی ناوێت.

ئا:  دکتۆر ئاوات واژەیی


PM:12:23:18/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 3888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌