به‌وێنه... میا خه‌لیفه هاوسه‌رگیری كرد
وێستگە ستایل-
كچه ئه‌ستێره‌ی فیلمه پۆڕنۆكان" میا خه‌لیفه" وێنه‌ی خۆی چێشت لێنه‌ری سویدی" رۆبێرت سانبدیرج" ی ده‌ستگیرانی بڵاوكرده‌وه و له وێنه‌كه‌یاندا مستیله‌ی ده‌زگیرانداره‌یه‌كه‌ی ده‌رخستوه و خۆی به به‌خته‌وه‌رترین ئافره‌تی جیهان وه‌سف ده‌كات.
سانبدیریج ی ته‌مه‌نی 26 ساڵ یه‌كێكه له شێفه ناوداره‌كان له یه‌كێك له چێشتخانه ناوداره‌كانی كۆبنهاگن له دانیمارك كار ده‌كات و له‌ماوه‌ی ڕابردودا نازناوی " پێشبڕكێی شێف هانز ببۆز یتشكنز" بردۆته‌وه و چۆنیه‌تی داواكردنی هاوسه‌رگیری له میا ئاشكرا كردووه و باس له‌وه ده‌كات له كاتی نانخواردنێكی ڕۆمانسی له شیكاگۆ داوای هاوسه‌رگیری لێ كردوه و ته‌نها ماوه‌ی یه‌ك مانگ په‌یوه‌ندیان هه‌بووه و بۆ ژیانكردن ده‌چنه لۆس ئه‌نجلۆس.
میا له‌دایكبووی ساڵی 1993 یه و به‌ڕه‌گه‌ز لوبنانیه و له ساڵی 2000 ه‌وه له ئه‌مه‌ریكا ده‌ژی و له چه‌ندین فیلمی سێكسی به‌ژداری كردووه و ساڵی 2011 دا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پیاوێكی خاوه‌نكاری ئه‌مه‌ریكی كردووه و ساڵی 2016 له یه‌كتر جیابوونه‌ته‌وه، به‌م دواییانه به ته‌واوه‌تی ده‌ستبه‌رداری ده‌ركه‌وتن و كاركردن بووه له فیلمه پۆڕنه‌كاندا.
AM:10:31:18/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 47784
جار خوێنراوه‌ته‌وه