‌قڕكه‌ره‌ كیمیاویه‌كان زیان به‌خشن؟

وێستگە ستایل-

قڕکەرە کیمیاییەکان بەشێوەیەکی گشتی بریتیە لە تێکەڵەیەکی کیمیایی کە بە کارده‌هێنرێت بۆ لەناوبردن و ڕاگرتنی وەیان چارەسەرکردنی دەردە کشتوکاڵیەکان و نەخۆشیە کشتوکاڵیەکان،بەڵام ڕەنگە بیرمان لە پاشهاتە زیانبەخشەکانی نەکردبێتەوە قڕکەرە کیمیاییەکان ڕاستە لەلایەک سوود بەخشن بەڵام لە لایەکی دیکەوە زیانێکی ئێجگار زۆر بە ژینگەو مرۆڤ دەگەیەنن تەنانەت بە ڕووەکەکە خۆشی .


زیانه‌كانی قڕكه‌ره‌ كیمیاویه‌كان : 

۱-پیسبوونی ئاو و هەواو و خاک و ژینگە بەگشتی و پیسبوونی هەریەکەیان ڕاستەوخۆ کار لەوی دیکە دەکاتبۆ  نمونە ڕژانی قڕکەرێکی کیمیایی بۆ ناو هەوا دەبێتە هۆی پیسبوونی هەم ئاو هەم خاک.

۲-کەمبوونەوەی یان نەمانی زیندەوەرە سوودبەخشەکان چ لەناو خاک،ئاو یان هەوا.

۳-زیانی زۆریان بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە سەرەڕای خۆپارێزیەکان دەبنە هۆکارێک بۆ نەخۆشیە کاتیەکان و درێژخایەنەکانی وەک شێرپەنجە.

٤-زیان گەیاندن بە ئابووری وڵات لەزۆر ڕێگاوە نمونە زیادبوونی نەخۆشی بەهۆی قڕکەرە کیمیاییەکانەوە،ئەمەش پێویستی بە خەرجی هەیە حکومەت دەبێ دابینی بکات.

٥-سەرەڕای ئەم زیانە مەترسیدارانەی بەڵام لەهەندێ کاتدا زیانەکانی قڕکەرە کیمیاییەکان دووهێند دەبن ئەوکاتەی بەنەزانی یان لەلایەن کەسانی نا ئەکادیمی بەکاردەهێنرێن بەبێ ئەوەی ڕەچاوی ڕەچەتەی سەر قوتووی قڕکەرەکان بکرێ یان بەبێ بەکارهێنانی جلوبەرگی خۆپارێزی مامەڵە لەگەڵ قڕکەرەکان دەکرێ لە ئەنجامدا نەک سوود بگرە زیانەکەی یەکجار کوشندە دەبێ.

٦.یەکێك لە گرنگترین خاڵەکان زۆر بەکارهێنانی قڕکەرە کیمیاییەکان دەبێتە هۆی پەیداکردنی بەرگری مێروو وزیندەوەرە زیان بەخشەکان دژی قڕکەرەکان بەمەش ناتوانین هەمان قڕکەری کیمیایی بەکار بهێنین هەرچەند باشیش بێت .

ئا: سانا قوباد


AM:08:41:18/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 2432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌