ڤیدیۆ: ئینسا گه‌یشته هه‌ولێر
وێستگە ستایل-
ماوه‌یه‌كه هاتنی كچه گۆرانیبێژی ئه‌لبانی"ئینسا هاكیا" بۆ كورستان بۆته باسی گه‌رمی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ئه‌مشه‌ویش له شاری هه‌ولێر ئاهه‌نگه‌كه‌ی ساز ده‌كات .
ئینسا پێشتر لە بەشی ستۆری هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) پۆستێکی بە زمانی کوردی كردوو و نوسیبووی "سڵاو کوردستان، چاوەڕوان بن نەورۆزی ئەمساڵ بەیەکەوە دەبین" و بلیتی ئاهه‌نگی ئینسا نرخه‌كه‌ی 150 دۆلاره و په‌یجی هۆتێل ڕۆتا كه شوێنی گێڕانی ئاهه‌نگه‌كه‌یه له‌شاری هه‌ولێر وێنه‌یه‌كی ئه‌م خانمه‌یان بڵاوكردۆته‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه ئه‌مشه‌و ئاهه‌نگه‌كه له هه‌مان هۆتێل به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئینسا لە 19/10/1995 لە (تیرانا)ی پایتەختی ئەلبانیا لەدایک بووە، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپە، کلیپەکانیشی بینەرێکی زۆریان ھەیە.
سۆنیا به‌یتوشی كه ڕێكخه‌ری ئه‌م ئاهه‌نگه‌یه له‌ڕێی ستۆری هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی خۆی و ئینسا ی بڵاوكردۆته‌وه كه گه‌یشتۆته شاری هه‌ولێر.
AM:11:51:17/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 78156
جار خوێنراوه‌ته‌وه