ئاسایشی سلێمانی ده‌ستیگرت به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر كیسه‌ی به‌تاڵی شیری دیالاك
وێستگە ستایل-
له درێژه‌ی كار و چالاكیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی , به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتن و بنبڕكردنی هه‌موو جۆره موادێكی ساخته ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر له كیسه‌ی به‌تاڵی شیری دیالاك كه به مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌یان به شیری دیكه ئاماده كرابوون.
له ڕاگه‌یندراوێكدا كه ده‌ست وێستگه كه‌وتوه تیایدا هاتوه"له درێژه‌ی كار و چالاكیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی , به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتن و بنبڕكردنی هه‌موو جۆره موادێكی ساخته هێزه‌كانمان توانیان له شه‌وی 15/3/2019 دوو كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن به‌ناوه‌كانی تۆمه‌تبار ( ج ، ح ، خ ) و ( م ، ع ، ت ) كه بڕی ( 21000 ) بیست و یه‌ك هه‌زار كیسی شیری به‌تاڵیان پێبووه له‌جۆری شیری دیالاك ،كه‌ویستبویان به‌كاری بێنن بۆ پڕكردنه‌وه‌یان به‌جۆرێك له‌شیری تر وه‌فرۆشتنه‌وه‌ی وه‌ك شیری دیالاكی ئه‌سڵی ، ناوبراوان ڕوبه‌ڕوی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كرانه‌وه به‌مه‌به‌ستی ڕێكاری یاسای .
AM:10:07:17/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 4196
جار خوێنراوه‌ته‌وه