له‌م شێوازه له قسه‌كردن دوور بكه‌وه‌ره‌وه
وێستگە ستایل-
شێوازی قسه‌كردنی به‌رامبه‌ر هێنده‌ی وشه و ده‌ربڕینه‌كانی كاریگه‌ری ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی شێواز و تۆنی قسه‌كردن شیاو نه‌بێت ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه به‌رامبه‌ر لێكدانه‌وه‌یه‌كی جیاوازی بۆ ده‌كات، له‌م بابه‌ته‌وه دكتۆر سامان شه‌ریف پزیشكی پسپۆڕی ده‌رونی باس له‌و حاڵه‌ته ده‌كات كه تیایدا مرۆڤ ه‌بهۆی تۆنی قسه‌كردن و ده‌ربڕینه‌كاتیه‌وه به‌رامبه‌ره‌كه‌ی به هه‌ڵه لێی حاڵی ده‌بێت تۆش بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ویته ئه‌م دۆخه‌وه باشتر وایه زانیاریت له باره‌یه‌وه هه‌بێت.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" بەشێکی زۆری لێک حاڵینەبوون و خراپ لێکدانەوەی قسەی بەرانبەر دەگەڕێتەوە بۆ شێواز و تۆنی قسەکردن و گفتوگۆکە نەوەک ناوەڕۆکی قسەکە."
جگه له‌وه‌ش "تۆنێکی ئارام و لەسەرخۆ ، زۆرێک لەبیروڕا و ھەڵە حاڵیبوونەکانی بەرانبەر ڕاست دەکاتەوەو ئەگەری گەیشتن بە چارەسەری کێشەکانیش ئاسانتردەکات."
چیتر بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت به ئاسانترین شێوه لێت تێبگات باشتر وایه تۆنێكی ئارام و له‌سه‌رخۆ به‌كاربهێنیت هه‌تا لێكدانه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئه‌و ده‌ربڕین و قسانه‌ت نه‌كرێت كه بۆ كه‌سێكی ده‌كه‌یت.
AM:08:32:17/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 3104
جار خوێنراوه‌ته‌وه