پیاوان له‌ڕێی داهێنانێكه‌وه ده‌توانن شیر به كۆرپه‌كه‌یان بده‌ن
وێستگە ستایل-
كۆمپانیایه‌كی ژهاپۆنی جۆرێك ئامێری نوێی داهێناوه كه یارمه‌تی پیاوان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی شیر به كۆرپه شیره‌خۆره‌كانیان بده‌ن.
ئه‌م ئامێره هاوكاری پیاوان ده‌كات كه له كاتی پێویستدا و له‌كاتی نه‌بوونی دایك له ماڵه‌وه شیر به منداڵه‌كه‌یان بده‌ن به‌ڕێگه‌یه‌كی جیاواز و له‌نێوان باوك و منداڵه‌كه‌یدا به‌ركه‌وتنێكی جه‌سته‌ی دروست ده‌بێت به‌مه‌ش هه‌ست و خۆشه‌ویستی نێوانیان زیاتر ده‌كات.
ئه‌م ئامێره له میهره‌جانی " SXSW" له شاری ئۆستن له ویلایه‌تی ته‌كساسی ئه‌مه‌ریكی نمایشكرا و ئه‌مه له‌به‌ر ده‌كرێت و هاوشێوه‌ی مه‌مكی ده‌ستكرده و به جۆرێك دروستكراوه كه وه‌ك شیردانی سروشتی ئافره‌ت بۆ كۆرپه‌كه‌ی بێت و ئامێره‌كه ئه‌لیكترۆنیه و له‌ڕێی كورته نامه‌وه كه‌سی به‌كارهێنه‌ر له كاتی شیردانی منداڵه‌كه‌ی ئاگادار ده‌كاته‌وه و بیری ده‌خاته‌وه.
ئه‌م ئامێره یارمه‌تی دایكان و باوكان ده‌دات شه‌وانه و كاتی نوستن به هاوبه‌شی شیر به كۆرپه‌كه‌یان بده‌ن.
AM:10:56:16/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 3084
جار خوێنراوه‌ته‌وه