به‌وێنه.. زیندانێك ده‌كرێته گه‌وره‌ترین شوێنی گه‌شتیاری
وێستگە ستایل-
قه‌ڵایه‌ك له‌سه‌ر چیای ڕه‌ش له دورگه‌ی لاستافیكا نزیكه له وڵاتانی بۆسنه و هه‌رسك و سڕبیا و پێی ده‌وترێت دوورگه‌ی "مامولا" بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر زیندانێكی گه‌وره بووه و ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌س تیایدا ئازار و ئه‌شكه‌نجه دراون به‌ڵام له‌م دواییانه ئه‌م زیندانه چاكسازی تیادا كراوه و كراوه به ئوتێلێكی گه‌وره‌ی پێنج ئه‌ستێره.
ئه‌م قه‌ڵا مێژوییه سه‌دان زیندانی تیادا چه‌وسێنراوه‌ته‌وه و ڕاپۆرته‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌سانێكی زۆر له‌م جێگه‌یه‌دا زیندانی كراون و كوژراون، به‌ڵام كۆمپانیایه‌كی سویسری به بڕی زیاتر له 15 ملیۆن یۆرۆ جارێكی دیكه ژیانێكی نوێی به‌م قه‌ڵایه به‌خشیه‌وه.
ئه‌م قه‌ڵایه‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهانی ده‌بێته شوێنێكی گه‌شتیاری به‌ناوبانگ و پێكهاتووه له سه‌نته‌ری تایبه‌ت به وه‌رزشه ئاویه‌كان و چێشتخانه و یانه و مه‌له‌وانگه و بنكه‌ی ته‌ندروستی و چه‌ندین جێگه‌ی دیكه.
ئه‌و میوانانه‌ی سه‌ردانی ئه‌م جێگه‌یه ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن ڕێبه‌ره گه‌شیتاریه‌كانه‌وه باسی مێژووی ناوچه‌كه‌یان بۆ ده‌كرێت وچاوه‌ڕوان ده‌كرێت له قه‌ڵاكه‌دا 33 ژووری جیاواز بۆ ئه‌و میوانانه دروست بكرێت كه سه‌ردانی ئه‌م جێگه‌یه ده‌كه‌ن.
له ماوه‌ی جه‌نگی دووه‌م یجیهانیدا له‌ناو ئه‌م قه‌ڵایه‌دا زیاتر له دوو هه‌زار زیندانی هه‌بووه له سه‌رده‌می مۆسۆلۆنی و 130 له زیندانیه‌كان ئازار و ئه‌شكنجه‌ی زۆر دراون و له برسا مردوون .
له ساڵی 2016 ئه‌و كاته‌ی بڕیاری چاكسازی ئه‌م قه‌ڵایه ده‌رچوو له لایه‌ن كه‌سوكاری ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا له‌م جێگه‌یه زیندانی كراون ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی به‌ڵام دواجار كاركردن تیایدا ده‌ستی پێكرد و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2021 ئه‌م پرۆژه‌یه به یه‌كجاره‌كی بكرێته‌وه.
AM:09:54:16/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 3072
جار خوێنراوه‌ته‌وه