ڤیدیۆ: داوا ده‌كرێت ئه‌م گۆرانیه‌ی كازم ساهیر بكرێته مارشی نیشتیمانی بۆ عێراقیه‌كان
وێستگە ستایل-
ئه‌م پێشنیاره واژووی ڕه‌زامه‌ندی 70 په‌رله‌مانتاری حیزبه سیاسیه جیاوازه‌كانی عێراقی له‌سه‌ره و به‌رز كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوای ئه‌وه كراوه كه مارشی نیشتمانی بگۆڕێت بۆ ئه‌و گۆرانیه‌ی كازم ساهیر وتویه‌تی كه شیعری شاعیر "ئه‌سعه‌د الغریری "یه و به‌ناوی " "سلام علیك یا رافدیك" و داوا ده‌كرێت ئه‌مه ببێته مارشی نیشتمانی بۆ عێراقیه‌كان.
له ئێستادا ئه‌م داوایه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیه‌وه به‌رز كراوه‌ته‌وه بۆ لیژنه‌ی یاسایی و و ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كاری له‌سه‌ر بكرێت.
شایه‌نی باسه مارشی نیشتمانی ئێستا كه له عێراقدا ده‌وترێته‌وه مارشێكی تایبه‌ت به شۆڕیشی عه‌ره‌بی له‌سه‌ده‌ی پێشوودا.
AM:09:26:16/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 8368
جار خوێنراوه‌ته‌وه