‌بۆچی نابێت هه‌نگوین بدرێت به‌ منداڵی خوار ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ؟

وێستگە ستایل-

ھەنگوین یەکێکە لەو خۆراکانەی کە سودێکی تەندروستی یەکجار زۆری ھەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ھەندێک پێکھاتەی تێدایە کە رەنگە زیان بە مرۆڤ بگەیەنێت بۆ نموونە بوونی بەکتریای ناسراو بە Clostridium botulinum (بۆچۆلینیۆم ) یەکێکە لەو جۆرە بەکتریایانەی کە توانای دروست کردنی پێکھاتەیەکی ژەھراوی ھەیە کە دەبێیتە ھۆی دووچار بوونی مرۆڤ بە جۆرێک نەخۆشی بە ناوی بۆچۆلیزم و ھەندێک جار مردنیش.


ئه‌م نه‌خۆشیه‌ بۆ منداڵانی خوار تەمەن یەک سال ئەگەری روودانی ھەیە  و كه‌سانی پێگه‌یشتوو به‌ ده‌گمه‌ن توشی ده‌بن، ئەم بەکتریایە لە لە زۆر شوێندا بوونی ھەیە بۆ نموونە لە خاک و گەردیلەکانی خۆل لە ھەوادا ھەروەھا لەسەر ھەڵاڵه‌ی گووڵه‌کان و ھەنگوینیش.

بە پێیی توێژینەوەیەک دەرکەوتوە ٨٪‏ پێکھاتەی ھەنگوین لەم بەکتریایە پێک دێیت، به‌ڵام ئێستا رەنگە بپرسی ئەی بۆچی ئێمە کاتێک ھەنگوین دە خۆین ھیچ کاریگەری نیە لەسەرمان ؟

ھۆکارەکەی ئەوەیە ئەو بەکتریایە لەناو ھەنگویندا لە قۆناغی نوستو دایەو توانای گەشەو دروستکردنی پێکھاتەی ژەھراوی نیە، به‌ڵام ئەگەر بدرێت بە منداڵی خوار تەمەن یەک ساڵ ئەوە رەنگە ببێیتە ھۆی دووچار بوونی بە نەخۆشی بۆچۆلیزم چونکە منداڵ لەو تەمەنە سیستەمی بەرگری بە تەواوی گەشەی نەکردوە بۆیە ئەگەری دووبارە چالاک بوونەوەی ئەو بەکتریایە دەبێیت لە ناو لەشی دا .

 بەمەش منالەکە دووچاری لەدەست دانی کۆنترۆل کردنی ماسولکەکانی دەبێیت و لە ھەندێک باری سەخت دا لە ھەناسەدانیش دەکەوێیت لەگەل ئاوسانی ماسولکەکانی و توانای کردنەوەی چاوەکانیشی نابێیت .

ساڵانە دووچاربوونی منداڵان بە نەخۆشی بۆچۆلیزم بەھۆی پێدانی ھەنگوین لە ئەمریکا کەمترە لە ١٠٠ حاڵه‌ت 
لەگەل ئەوەی ئەگەری تووشبوونی منداڵان بەم نەخۆشیە لەرێگەی خواردنی ھەنگوینەوە کەمە بەڵام پێوستە چاودێری منداڵه‌کەت بکەیت و لەگەڵ ھەست کردن بەو نیشانەی کە بۆچۆنیزم ھەیەتی سەردانی پزیشک بکەیت

و  :نیگا عبدالله


AM:08:54:16/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 1396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌