‌ئه‌وانه‌ی‌ خێرا به‌ڕێگه‌دا ده‌ڕۆن خاوه‌نی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ن

وێستگە ستایل-

شێوازی ڕۆشتن به‌ ڕێگه‌دا له‌ كه‌سێك بۆ یه‌كێكی دیكه‌ جیاوازه‌، كه‌سانێك هه‌ن به‌ خێرای ڕێ ده‌كه‌ن و هه‌یه‌ به‌ هێواشی ڕێ ده‌كات، له‌م بابه‌ته‌وه‌ دكتۆر سامان شه‌ریف پزیشكی پسپۆڕی ده‌رونی له‌م بابه‌ته‌وه‌ باس له‌ تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ خێرا به‌ ڕێگه‌دا ده‌ڕۆن.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" ئەوانەی کە لە ڕۆیشتندا بەشێوەیەکی خێرا ڕێ دەکەن، خاوەنی تێگەیشتنێکی زیاترن و گەشەی عەقڵیان زیاترە ھەروەھا چانسی سەرکەوتنیشیان لەژیاندا زیاترە لەچاو ئەوانەی کە بەھێواشی ڕێ دەکەن."

چونكه‌ خێرا ڕێکردن ھاوتەریبە لەگەڵ بەرزی ئاست و خێرایی لە چالاکی مێشک کە ئەمەش لەزیرەکی و بەرزی ئاستی ئەدای ئەو کەسەدا ڕەنگ دەداتەوە.


AM:08:43:16/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 23032 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌