‌بڕیاریدا به‌ ته‌نها منداڵی ببێت و سوود له‌ یوتیوب وه‌ربگرێت ئه‌وه‌ی‌ چاوه‌ڕێی نه‌كرد به‌سه‌ری هات

وێستگە ستایل-

ته‌رمی ئافره‌تێكی هندی ته‌مه‌ن 25 ساڵ له‌گه‌ڵ كۆرپه‌كه‌ی‌ دۆزرایه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌یدابوو سوود له‌ یوتیوب وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ ته‌نها منداڵی ببێت و كه‌س نه‌یبینێت.

جگه‌ له‌ ته‌رمی ئافره‌ت و منداڵه‌كه‌ له‌و ژووره‌ی‌ كه‌ له‌ ناوچه‌ی‌ جۆراخبۆر له‌ باكوری هندستان دۆزرایه‌وه‌ ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی‌ دۆزرایه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر پارچه‌ ڤیدیۆی یوتیوب دایناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ڕێنمایی چۆنیه‌تی منداڵبونه‌كه‌ی‌ پێ بڵێت به‌ گوێره‌ی‌ ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی‌ پۆلیسی ناوچه‌كه‌ بڵاویان كردۆته‌وه‌.

كاتێك دراوسێكانی خوێنی ئه‌م ئافره‌ته‌یان بینیوه‌ له‌ ژووره‌كه‌ی‌ هاتۆته‌ ده‌روه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ خاوه‌نی شوقه‌كه‌وه‌ كردوه‌ و دواتر چونه‌ته‌ ژووره‌وه‌ و ئه‌م ڕووداوه‌یان بینیوه‌ و په‌یوه‌ندیان به‌ پۆلیسه‌وه‌ كردوه‌.

ئه‌م كچه‌ ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌ مه‌قه‌ست و ده‌رزی ئاماده‌ كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ منداڵی ببێت و  ماوه‌ی‌ چوار ڕۆژ پێش ئه‌وه‌ی‌ كاتی منداڵ بونه‌كه‌ی‌ بێت ژورێكی به‌كرێ گرتوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م كاره‌ی‌ تیادا بكات، هۆكاری هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ڕێگه‌یه‌ بۆ منداڵبوونی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ هێشتا هاوسه‌رگیری نه‌كردووه‌ وله‌ ترسی خێزان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی‌ ئه‌م كاره‌ی‌ كردوه‌ به‌ڵام كۆتای كاره‌كه‌ی‌ به‌ گیان له‌ده‌ستدانی خۆی و منداڵه‌كه‌ی‌ كۆتای هاتووه‌.


AM:09:02:14/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 6396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌