‌له‌ناو په‌تاته‌ی‌ سوره‌وكراودا ژه‌هر هه‌یه‌

وێستگە ستایل-

پسپۆڕانی نێوده‌وڵه‌تی و توێژه‌ره‌وانی شێرپه‌نجه‌ له‌ڕێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێوه‌ ئاشكرایان كردوه‌ له‌ناو په‌تاته‌ی‌ سوره‌و كراو و جپسی په‌تاته‌دا مادده‌ی‌ "ئه‌كریلامید" هه‌یه‌ كه‌ هۆكاری توشبوونه‌ به‌ شێرپه‌نجه‌.

پسپۆڕان له‌ توێژینه‌وه‌كه‌یاندا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردۆته‌وه‌ مادده‌ی‌ ئه‌كریلامید خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌وروژێنێت  و ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ئه‌و كاته‌ ڕووده‌دات كه‌ ڕۆژانه‌ بڕێكی زۆر له‌ په‌تاته‌ی سوره‌وكراو یان جپسی په‌تاته‌ بخورێت.

ئه‌م مادده‌یه‌ له‌ژێر كاریگه‌ری پله‌ی‌ گه‌رمای به‌رز دروست ده‌بێت به‌تایبه‌ت له‌و خۆراكانه‌ی كه‌ بڕێكی زۆر كاربۆهیدرات له‌ پێكهاته‌یاندا هه‌یه‌ و بڕێكی كه‌م پرۆتینیان تیادایه‌.

مادده‌ی‌ ئه‌كریلامین جگه‌ له‌ په‌تاته‌ی‌ سوره‌وكراو و جپسی په‌تاته‌ له‌ناو بسكیت و نان و قاوه‌ و باده‌می سوره‌وكراویش هه‌یه‌.

له‌ ئێستادا پزیشكه‌كان له‌ توێژینه‌وه‌ی‌ چڕ و به‌رده‌وامدان بۆ ئه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ ته‌واوی ئه‌م مادده‌یه‌ له‌ناو خۆراكه‌كانی ڕۆژانه‌ دیاری بكه‌ن و سیستمێك دابنێن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ كاریگه‌ریه‌كانی له‌ڕێی ئاماده‌كردن و هه‌ڵگرتنی خواردنه‌كانه‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری دروستبوونی ئه‌م مادده‌یه‌یان تیادا زۆره‌.


AM:08:34:14/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 1592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌