‌ده‌روون ناسی چۆن پێناسه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ وێنه‌ی‌ خواردن له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ ؟

وێستگە ستایل-

هه‌ندێك كه‌س بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌ی‌ ئه‌و خواردنه‌ی‌ ده‌یخۆن بۆته‌ خووی ڕۆژانه‌یان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، به‌ڵام زانستی ده‌رون ناسی له‌ڕووی ده‌رونیه‌وه‌ لێكدانه‌وه‌یه‌كی جیاوازی هه‌یه‌ بۆ ئه‌م كه‌سانه‌ و دكتۆر سامان شه‌ریف پزیشكی پسپۆڕی ده‌رونی له‌م بابه‌ته‌دا باسی ده‌كات.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانکۆی تۆرۆنتۆی کەنەدی، ئەو کەسانەی کە بە بەردەوامی وێنەی سفرەو خواردنەکانیان لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پۆست دەکەن، جۆرێک لە جۆرەکانی گرفتی دەروونی و ڕەفتاریان ھەیە، وە پێویستیان بەوە ھەیە کە ھاوکاریان بکرێت و گرنگی زیاتریان پێ بدرێت."

ھەر بەگوێرەی ھەمان توێژینەوە ئەو کەسانە زیاتر ئەوانەن کە متمانەو بڕوایان بەخۆیان نیە یاخود لاوازە، تۆ تا چه‌ند له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌ی‌ خۆراك و ژه‌مه‌كانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان؟


AM:08:22:14/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 12204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌