سێ جۆر له پیاو خانمان ئاره‌زووی ئه‌وه ناكه‌ن هاوسه‌رگیریان له‌گه‌ڵ بكه‌ن
وێستگە ستایل-
دروستكردنی ژیانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیاریكراو زۆر گرنگه له‌سه‌ر بنه‌مای دیاریكراو بێت چونكه ڕه‌نگه دوای ماوه‌یه‌ك ئه‌و دوو كه‌سه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن به‌هۆی چه‌ند گرفتێكه‌وه جیاببنه‌وه.
سێ جۆر له كه‌سایه‌تی پیاوان هه‌یه كه زۆرینه‌ی خانمان لێی دوور ده‌كه‌ونه‌وه و نایانه‌وێت هاوسه‌رگیریان له‌گه‌ڵ بكه‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاوسه‌رگیریش بكه‌ن یان كێشه و گرفتی زۆر له نێوانیان ڕووده‌دات و ده‌بێت به‌و شێوه‌یه بژین یان له یه‌كتر جیا ده‌بنه‌وه.
1-ئه‌و پیاوه‌ی به‌رده‌وام یاری به هه‌ستی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بكات:
ئه‌م جۆره كه‌سانه هیچكات جێگیر نین له‌سه‌ر دیاریكردنی ئافره‌تێك بۆ ژیانی هاوبه‌ش و به‌رده‌وام به‌رامبه‌ره‌كه‌یان له دڵه ڕاوكێدا ده‌هێڵنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر كات ئه‌م جۆره یاری به هه‌ست و سۆزی ئافره‌ت ده‌كه‌ن و هاوسه‌رگیریش ناكه‌ن.
2-ئالوده‌ی كاركردن بێت:
كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێویستی سه‌ره‌كی ژیانه و مرۆڤ بێ كار ناژی، به‌ڵام ئه‌و پیاوانه‌ی ئالوده‌ی كاركردنن ئه‌وه ژیانكردن له‌گه‌ڵیدا ئاسان نابێت چونكه ته‌واوی ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئافره‌ت.
3-پیاوی پێ نه‌گه‌یشتوو:
ئه‌و پیاوه‌ی توانای له ئه‌ستۆگرتنی ئه‌ركی ناوماڵ و خێزانداری نه‌بێت و وه‌ك منداڵ ڕه‌فتار بكات ئه‌وه ژیانكردن له‌گه‌ڵی ئاسان نیه و خانمان لێی دوور ده‌كه‌ونه‌وه.
AM:11:47:13/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 9292
جار خوێنراوه‌ته‌وه