ڤیدیۆ: تا ئێستا چەند کەست کوشتووە؟
وێستگە ستایل-
ڕه‌نگه ئه‌م پرسیاره سه‌یر و نامۆ بێت به‌لاته‌وه، به‌ڵام له ڕاستیدا كوشتن ته‌نها ئه‌وه نییه لێدانه‌كانی دڵی كه‌سێك بوه‌ستێنیت به‌ڵكو زۆر كات قسه‌كانت ده‌بێته هۆی مردنی ئه‌وانی دیكه.
دكتۆر زانا پزیشكی پسپۆڕی ده‌رونی له‌ڕێی ئه‌م ڤیدیۆیه‌وه باس له‌وه ده‌كات له‌ڕێی وتنی چه‌ند وشه‌یه‌كه‌وه مرۆڤ ده‌توانێت كه‌سێكی دیكه بكوژێت بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداربێت،پێویسته ڕۆژانه‌ش ئه‌م پرسیاره له‌خۆت بكه‌یت چه‌ند كه‌س به‌هۆی وته‌كانی تۆوه ژیانی خراپ بووه چونكه زۆر كات وشه‌كان له فیشه‌ك ئازار به‌خشترن مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی هێواش ده‌كوژێت.
چیتر پێش ئه‌وه‌ی وشه‌یه‌كیش بڵێیت بیر له‌وه بكه‌ره‌وه كه ده‌ربڕینه‌كانت به‌جۆرێك نه‌بێت ئه‌وانی دیكه بریندار بكات و ژیانیان لێ تێكبدات و ئه‌وه‌شت بیر بێت كاتێك تۆ قسه‌یه‌كی نه‌شیاو و برینداركه‌ر به به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ده‌ڵێیت كه‌سێكیش ده‌بێت به هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ تۆ ڕه‌فتتر بكات و دڵت بریندار بكات.
AM:09:44:13/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2760
جار خوێنراوه‌ته‌وه