‌بۆچی دەبێت گرنگی بە چاندنی دار بەڕوو بدرێت؟

وێستگە ستایل-

لە جیهاندا نزیكەی 600 جۆر دار بەڕوو هەیە كە هەر هەموویان دەكەونە نیوە گۆی باكوری گۆی زەوی و دابەش بوون بە سەر دوو گروپ ( هەمیشە سەوز یاخود وەرزین ).

سودەكانی دار بەروو بۆ ژینگەی سروشتی :

1- یەكێكه‌ لەو رووەكانەی كە یارمەتی خاوین كردنەوەی ئاو و خاك دەدات ئەمەش لەڕێگه‌ی‌ هه‌ڵمژینی هەموو ئەو كانزاو پێكهاتە زیان بەخشانەی كە لە ناو خاكدا هەن و بەكاریان ده‌هێنێت وەك پێویستی ئۆرگانی خۆی، هەروەها یه‌كێكه‌ لەو ڕووكانەی كە ڕێگه‌ به‌ ڕاماڵینی خاك دەگرێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەكان ئەمەش لەبەر بوونی رەگێكی فراوان و هەروەها بوونی گەلایەكی پان كە ڕێگه‌ لە ئاوی داباریو دەگریت راستەوخۆ بەرخاك بكەویت و خیراییان كەم دەكاتەوە.

2- دار بەڕوو وەك سەرچاوەی خۆراكی بۆ كۆمەڵێك گیانلەبەر و باڵندە دادەنرێت، بەو واتایەیی ئەو ناوچانەی كە دار بەرووی لی بێت هۆكاریكە بۆ بوونی ئەو زیندەوەرانە ،ئەمە جگە لەوەی وەك دار شوێن  و مۆلگەی هەندێك گیانلەبەر و باڵندەیە .

3- ئه‌م جۆره‌ داره‌ یه‌كێكه‌ لەو جۆرە دارانەی كە لە كاتی روودانی كارەساتە سروشتیەكان وەك ئاگر كەوتنەوە زۆر بەخیرایی گەشە دەكاتەوە بە تایبەتی ئەگەر هاتوو دار بەروەكە لە قۆناغی لاویدا بیت.

4- یەكێكه‌ لەو رووەكانی كە توانای خۆگونجاندنی هەیە لە گەل گۆرانكاریەكانی ژینگە بەمەش دەتوانیت بۆ ماوەیەكی زۆر بەرگە بگریت لە بارودۆخی ژینگە سەختەكان وەك ووشكی و پلەی گەرمای بەرز.

5- تەمەنی دار بەروو بە پیی جۆرەكەی دەگۆڕێت بەڵام بە گشتی تەمەنیكی زۆریان هەیە كەهەندێك جار دەگات بە 500 ساڵ.

6- هەندیك لە جۆرەكانی دار بە روو بە كار دەهیَنرێن بۆ بە خێوكردن و چاندنی قارچك لە جۆرە تایبەتیەكانی وەك shiitakes.

س: ف.ژینگەی ڕاپەڕین
ھ.ژینگەی سروشتی 


AM:09:16:12/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 9932 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل