هێڵی لەڤ 9000 دۆلاری ده‌به‌خشێت به سێ خاتوون
وێستگە ستایل-
خانمه گۆرانیبێژ هیڵی له‌ڤ پۆستێكی تایبه‌تی له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه 9000 دۆلار ده‌به‌خشێت به سێ ئافره‌ت به‌مه‌رجێك پڕۆژه‌یه‌كی شیاویان هه‌بێت.
هێلی چیرۆكی سه‌ره‌تاكانی كاركردنی خۆی بڵاوكردۆته‌وه و ده‌ڵێت" كاتێك تەمەنم ١٣ ساڵ بوو لە فنلەند ژیانم بەسەر دەبرد خه‌ون و ئاواتی گه‌وره‌م هه‌بوو،لە یەک کاتدا سێ کارم ده‌كرد بو ئه‌وه‌ی پاره کۆبكەمه‌وه و لە ئه‌مه‌ریكا ژیان بەسەر ببەم، لە یەک وەرزی هاویندا توانیم ٣٠٠٠$ کۆبکەمەوە دواتر بە ته‌نیا گەشتمكرد بۆ شاری لوس ئه‌نجلس، خۆم بە ته‌نیا و به‌جانتایه‌كی پڕ له خه‌ون و ئاواتەوە لەوێ جێگیربووم بۆ ئەوەی بگەم بەو خەون و ئاواتەی كە له بواری موزیک و گورانی ھەمبوو وە ببمه ئەستێرەیێكی دیاری جیهانی."
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه دوای تێپەڕبوونی ماوه‌یه‌كی زۆر و ھەوڵ و کۆششی بەردەوام ئه‌مڕۆ شانازی به هونەرەكەم ده‌كه‌م و هەروەها كه توانیم هەندێ خەون و ئاواتی تر بە دەست بێنم که به ده‌سته‌كانی خۆم ئایندەی خۆم بنیاتنا، توانیم جوانترین سه‌نته‌ر له هه‌موو جیھاندا دابمەزرێنم و بە پشتیوانی خوا دووه‌مین لقیش له شاری دھۆك و دوبەی لە ساڵی (٢٠٢٠) ده‌كرێته‌وه، ھیوا و ئاواتم ئەوەیە له سالانی داهاتوو {لاڤیون سالون} له هه‌موو شاره گه‌وره‌كانی جیھان لقی ھەبێت.
هێلی ده‌شڵێت" ئه‌مڕۆش به‌بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ئافره‌تان ده‌مه‌وێت ھاوکاری و پشتگیری ئافره‌تان بكه‌م و لە داھاتی خۆم ببه‌خشمه‌وه بۆ ئه‌وەی ئافرەتانی دیکەش بتوانن كار و بزنسی تایبەتی خۆیان دابمەزرێنن و دواتر پڕۆژەکانیان گه‌وره‌تر بكه‌ن و به دوای خه‌ونه‌كانیان دا بڕۆن، چونکە دڵنیام؛ چۆن من سەرکەوتم، بە ھەمان شێوە ئەوانیش ده‌توانن سەرکەوتن بەدەست بێنن. "
پڕۆژەیەکم گڵالە کردووە بەبڕی ٩٠٠٠$ وەک دیاری پێشکەش بە ٣ ئافره‌تی به‌توانا كه لە کێبڕکێیەکدا شایانی ئەم خەلاتە بن، ئەم پڕۆژەیە بۆ ئەو کەسانەیە کە ته‌نیا بتوانن خه‌ونێك یان بیروکەیەک یان ته‌نیا ده‌ستپێكی پڕۆژه‌یه‌ك پێشکەش بکەن..
ھەر براوەیەک ٣٠٠٠$ پێدەدرێت له‌گه‌ڵ پشتگیری و ئاموژگاری تایبەتی خۆم و بۆ به‌ژداریكردن ته‌نیا پێویسته وێنه‌یه‌كی خۆت و پڕۆژه‌كه‌ت لە ھاشتاگی خوارەوە بڵاو بكه‌یته‌وه و ئه‌و هۆكارانە بنوسی كه بۆچی شایه‌نی بردنه‌وه‌ی خەڵاتەكەی؟ هاشتاگی #LUVfemalemovement.
ده‌شڵێت" ئه‌م خه‌ڵاته به‌رده‌وام ده‌بێت بو ماوه‌ی ٣ مانگ ته‌نیا له هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر مانگێك براوه‌یه‌ك هه‌ڵده‌ه‌بژێردرێت، هه‌رچه‌نده ئه‌مه بڕێكی زۆر نیه، به‌ڵام ھەروەکو ئاماژەم پێ‌کرد، منیش ته‌نیا به ٣٠٠٠$ ده‌ستم به بنیاتنان و گەیشتن بە خه‌ونه‌كانم كرد. هیوادارم ئه‌مه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موو ئافره‌تان پشتگیری یه‌كتر بكه‌ن، چونكه هه‌موومان پێكه‌وه ده‌توانین گۆڕانكاری دروست بكه‌ین، ئه‌مه ده‌ستپێكی گه‌وره‌ی مافی ئافره‌تانه لێره‌وه"
هێلی له‌ڤ ناوی ته‌واوی "هێلین عه‌بدولڵا" یه، له‌ساڵی 1988 له‌دایكبووه، به‌زمانی ئینگلیزی زیاتر گۆرانی ده‌ڵێت و تا ئێستا خاوەنی دوو ڤیدیۆ کلیپە، کە یەکێکیانی بۆ کوردستان و پێشمەرگە و جەنگی دژی داعش وتووە.
PM:12:27:11/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 5368
جار خوێنراوه‌ته‌وه