‌به‌شێكه‌ له‌ سروشتی مرۆڤ

وێستگە ستایل-

كه‌سایه‌تی و سروشتی مرۆڤه‌كان ده‌گۆڕێت و هیچ دوو كه‌سێك له‌م جیهانه‌دا به‌ ته‌واوه‌تی له‌ یه‌ك ناچن له‌ ته‌واوی وورده‌كاریه‌كاندا، دكتۆر سامان شه‌ریف پزیشكی پسۆڕی ده‌رونی باس تایبه‌تمه‌ندیه‌كی زۆرینه‌ی‌ مرۆڤه‌كان ده‌كات.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" سروشتی زۆربەی زۆری مرۆڤەکان بەجۆرێکە ، کاتێك کە شتێکی باش یاخود سیفاتێکی چاک دەربارەی تۆ دەبیستن یەکسەر قبوڵی ناکەن ودەست دەکەن بە پرسیارکردن کە ئاخۆ چۆن دەبێت وابێت، بەڵام ھەر کە شتێکی خراپ یاخود سیفاتێکی ناشیرینی تۆیان بەرگوێ کەوت یەکسەر بێ سێ و دوو وەری دەگرن و قەناعەتی پێ دەکەن"


AM:08:54:11/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 3488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل