عاشقی خوێ له هه‌شتی مارسدا سوپرایزی بۆ خانمان كرد
وێستگە ستایل-
له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌و ئافره‌تانه بڵاوكرایه‌وه كه له‌به‌رده‌م چێشتخانه‌كه‌ی چێشت لێنه‌ری ناوداری تورك نوسره‌ت گوكشیه كه ناسراوه به عاشقی خوێ بڵاوكرایه‌وه.
عاشقی خوێ دوێنێ له ڕۆژی جیهانی خانماندا ئاشكرای كردكه ئه‌و به شێوه‌یه‌كی جیاواز یادی هه‌شتی مارس ده‌كاته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ش نامه‌ی تایبه‌تی له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی له ئینستگرام بۆ هه‌موو خانمان نارد بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕۆژه‌دا میوانی خواردنی ژه‌می نیوه‌ڕۆبن لای ئه‌و و له ته‌واوی چێشتخانه‌كانی له ئه‌سته‌نبول و دوبه‌ی و ئه‌بوزه‌بی و دوحه و نیویۆرك و میامی.
نوسره‌ت داوای له هه‌موو خانمان كردوه كه یادی ئه‌و ڕۆژه تایبه‌ته‌یان بكه‌نه‌وه و لیستی ئه‌و خۆراكانه‌شی بڵاوكردۆته‌وه كه له‌و ڕۆژه‌دا پێشكه‌شی میوانه‌كانی ده‌كات و به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وێنه‌ی ئه‌و خانمانه‌یان بڵاوكردۆته‌وه كه دوێنێ له‌به‌رده‌م چێشتخانه‌كانی نوسره‌ت وه‌ستاون بۆ ئه‌وه‌ی ژه‌مه خواردنێك بێ به‌رامبه‌ر بخۆن.
AM:09:48:09/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 3148
جار خوێنراوه‌ته‌وه