ڤیدیۆ: قه‌یسه‌ر پیرۆزبای له ئافره‌تان ده‌كات
وێستگە ستایل-
هونه‌رمه‌ندی ناوداری عێراقی و قه‌یسه‌ری گۆرانی عه‌ره‌بی "كازم ساهیر" له‌ڕێی هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام ڤیدیۆیه‌كی تایبه‌تی بڵاوكرده‌وه و تیایدا په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی هه‌موو خانمان كردووه به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ئافره‌تانه‌وه.
كازم ده‌ڵێت" هه‌موو ساڵێك ئه‌م یاده پیرۆز بێت له خانمه‌كانمان و به خێر و ته‌ندروستی تێپه‌ڕی بكه‌ن"
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه زۆرینه‌ی ئه‌و كۆمێنتانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م ڤیدیۆیه نوسراوه پیاهه‌ڵدانه به‌سه‌ر ئه‌م كاردانه‌وه‌یه‌ی كازم بۆ ئه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و پیرۆزبایی له خانمان ده‌كات.
AM:09:38:09/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1476
جار خوێنراوه‌ته‌وه