له‌م وڵاته پیاوان له خانمان زیاتر گێچه‌ڵی سێكسیان پێ ده‌كرێت
وێستگە ستایل-
ڕاپۆرتێكی تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ی سویدی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوان ئاشكرای كردووه پیاوان له وڵاتی سوید زیاتر گێچه‌ڵی سێكسیان پێ ده‌كرێت و ئه‌م ڕاپۆرته له ئه‌نجامی ئه‌و داواكاریانه‌وه هاتوه كه پیاوان تۆماریان كردووه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردودا به‌هۆی ئه‌و گێچه‌ڵه سێكسیانه‌ی پێیان كراوه.
ساڵی 2007 ته‌نها 142 پیاو داوای یاساییان تۆماركردوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی گێچه‌ڵیان پێكراوه و ساڵی 2017 ئه‌م ڕادده‌یه به‌رز بۆته‌وه بۆ 559 كه‌س.
ته‌واوی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی ساڵانی ڕابردوو له سوید بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه خانمان ڕوبه‌ڕوی گێچه‌ڵی سێسكی ده‌بنه‌وه به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌مینجاره ڕاپۆرتێكی له‌و شێوه‌یه بڵاوبكرێته‌وه و تیایدا هاتبێت پیاوان له ئافره‌تان زیاتر گێچه‌ڵی سێكسیان پێ ده‌كرێت.
AM:09:58:07/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 15368
جار خوێنراوه‌ته‌وه