ڤیدیۆ: ئافره‌تێك له‌شیرینی خه‌ودا مارێكی گه‌وره ده‌چێته ژوره‌كه‌ی
وێستگە ستایل-
له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڤیدیۆی ئافره‌تێك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه مارێكی گه‌وره ده‌چێته ژووری نوستنه‌كه‌ی له تایلاند، به‌ڵام پێوه‌دانی ماره‌كه زیانی به ئافره‌ته‌كه نه‌گه‌یاندوه.
پێگه‌ی"فۆكس نیوز" هه‌واڵێكی له‌سه‌ر ئه‌م ئافره‌ته بڵاوكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كاییوسیدسۆفا ی ته‌مه‌ن 75 ساڵ مارێكی قه‌باره گه‌وره چۆته ماڵه‌كه‌یه‌وه و ئه‌م ڤیدیۆیه‌ش كامێرایه‌كی چاودێری كه كوڕی ئه‌م ئافره‌ته له ژووری نوستنه‌كه‌ی دایكی دایناوه تۆماری كردووه.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك ماره‌كه ده‌یه‌وێت به ئافره‌ته پیره‌كه‌وه بدات لایته‌كه‌ی ده‌ستی بۆ هه‌ڵده‌دات و ماره‌كه‌ش لایته‌كه قوت ده‌دات و ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی ژووره‌كه‌ی و دوای ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌م ئافره‌ته كوڕه‌كه‌ی له خه‌و خه‌به‌ر ده‌كاته‌وه كه له ژووره‌كه‌ی ته‌نیشتیه‌وه نوستوه و دواتر كوڕه‌كه‌ی ده‌یگرێت و فڕێی ده‌داته ده‌ره‌وه.
AM:11:56:03/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 3892
جار خوێنراوه‌ته‌وه