ڤیدیۆ... ئه‌و هونه‌رمه‌نده ببینه كه گۆرانی پێشه‌كی گریندایزه‌ر ده‌ڵێت
وێستگە ستایل-
زنجیره فیلم كارتۆنی "گریندایزه‌ر" یه‌كێكه له زنجیره كارتۆنه تایبه‌ته‌كانی ته‌مه‌نی منداڵی جیلی ئاڵتونی، پێشه‌كی ئه‌م زنجیره‌یه گۆرانیبێژێكی ناوداری لوبنانی گۆرانیه‌كه‌ی بۆ وتوه.
سامی كلارك هونه‌رمه‌ندێكی ناوداری لوبنانیه به ده‌نگه تایبه‌ته‌كه‌ی توانیویه‌تی له ساڵانی هه‌شتاكاندا دڵی ئه‌و منداڵانه به‌لای خۆیدا ڕابكێشێت كه ته‌ماشای ئه‌م فیلم كارتۆنه‌یان كردوه.
ئه‌م زنجیره‌یه باس له‌سه‌ركێشیه‌كی تایبه‌ت له گه‌رودندا ده‌كات و زنجیره‌یه‌كی ژاپۆنیه سه‌ره‌تا ساڵی 1975 بۆ 1976 به‌رهه‌مهێنراوه و 74 ئه‌ڵقه‌یه و ساڵی 1978 بۆ 1979 وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی ئه‌وه‌نده‌ی به زمانی عه‌ره‌بی بینه‌ری هه‌بووه و سه‌ركه‌وتوو بوه ئه‌وه‌نده به زمانی ژاپۆنی بینه‌ری نه‌بووه له‌كاتی خۆیدا.
بیرۆكه‌ی زنجیره‌كه له‌سه‌ر ململانێی نێوان خێر و شه‌ڕه "فیگا" ی گه‌وره سه‌رۆكێكی كه‌شتیوانی شه‌ڕانییه و له ده‌ره‌وه‌ی گه‌ردوون ده‌ژی و ده‌یه‌وێت كۆنتڕۆڵی ته‌واوی هه‌ساره‌كان بكات و له‌سه‌ر زه‌وی گریندایزه‌ر هه‌یه و ده‌یه‌ووێت دژی فیگا كار بكات و چیرۆكه‌كه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌یه و تا ئێستاش كه‌سانێكی زۆر ئاره‌زووی ئه‌م فیلم كارتۆنه ده‌كه‌ن.
AM:09:05:24/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 54868
جار خوێنراوه‌ته‌وه