‌بێ ئه‌وه‌ی‌ یه‌ك دینار بده‌ن بۆ 7 وڵات گه‌شتیان كرد

وێستگە ستایل-

دوو هاوسه‌ری ئه‌ڵمانی توانیان گه‌شت بۆ 7 وڵات بكه‌ن بێ ئه‌وه‌ی‌ ته‌نها یه‌ك دینار خه‌رج بكه‌ن.

نیگال و میكا نیگال ئاشكرایان كرد له‌ ماوه‌ی‌ 9 مانگدا توانیویانه‌ گه‌شت بۆ 7 وڵات بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌مێك له‌ وڵاتی خۆیان و كاری خۆیان دوور بكه‌ونه‌وه‌.

ئه‌م دوو هاوسه‌ره‌ له‌ڕێی كاركردن له‌ گه‌شته‌كه‌یان توانیویانه‌ خواردن و شوێنی مانه‌وه‌ و هۆكاره‌كانی گه‌یاندن به‌ به‌لاش ده‌ستیان بكه‌وێت به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ پێگه‌ی‌ ئه‌نادۆڵ له‌سه‌ر ئه‌م دوو هاوسه‌ره‌ بڵاویكردۆته‌وه‌.

ئه‌م دوو گه‌شتیاره‌ تایبه‌ته‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ بگه‌نه‌ توركیا هه‌ره‌یه‌ك له‌ وڵاته‌كانی بولگاریا و ڕۆمانیا و نه‌مسا و مه‌جه‌ر و چیك گه‌ڕاون و دواتر چونه‌ته‌ پۆڵه‌ندا و پاشان چونه‌ته‌ توركیا و ماوه‌ی‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌ شاره‌كانی ئه‌سته‌نبوڵ و ئه‌نتاڵیا و ئیزمیر ماونه‌ته‌وه‌.


AM:11:47:23/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 3052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌