له‌كاتی توشبوونی منداڵه‌كه‌ت به په‌تا و هه‌ڵامه‌ت ئه‌م جۆره ده‌رمانه‌ی پێ مه‌ده
وێستگە ستایل-
زۆر گرنگه دایکان و باوکان ئه‌و ڕاستیه بزانن که کاتێک مناڵه‌کانیان تووشی هه‌ڵامه‌ت وپه‌تا و هه‌وکردنی قورگ و کۆئه‌ندامی هه‌ناسه ده‌بن،پێویست ناکات خێرا په‌نا به‌رنه به‌کارهێنانی ده‌رمانی دژه هه‌وکردن (ئه‌نتی بایۆتیک ) وه‌ک ( ئه‌مپسلین و ئه‌مۆکسیل و کفلێکس و سپرۆدار و به‌کتریم ....هتد ) چونکه چاره‌سه‌رێکی گونجاو نیه و به هیچ جۆرێک سودی نیه ، بگره جاری وا هه‌یه زیان به ته‌ندروستی جگه‌رگۆشه‌کانتان ده‌گه‌ێنێت، ڕه‌نگه دایکان و باوکان به بیانووی جۆراو جۆره‌وه که هه‌ڵه‌ن ئه‌و چاره‌سه‌رانه به‌کاربهێنن و دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ڕونكردنه‌وه ده‌دات.
دایك و باوك به‌م بیانوانه ده‌رمانه‌كانی دژه هه‌وكردن به منداڵه‌كانیان ده‌ده‌ن:
1- مناڵه‌که‌م هه‌ڵامه‌ته‌که‌ی به پیسی گرتووه: ئه‌م نه‌خۆشیانه به گشتی به هۆی ڤایرۆسه ڕووده‌ده‌ن و دوای ته‌واو بوونی ماوه‌یک نه‌خۆشه‌که چاک ده‌بێته‌وه بێ هیچ ده‌رمانێک چونکه ئه‌نتی بایۆتیک دژه به‌کتریایه .
2- هه‌نێک جار ڕه‌نگه هه‌ڵامه‌ته‌که بگۆڕێت و مناڵه‌که توشی هه‌وکردنی به‌کتریا ببێت بۆیه باشتره له سه‌رتاوه ده‌رمانی دژه هه‌وکردن وه‌ربگرێت تا توش نه‌بێت و زوو چاک بێته‌وه، له ڕاستی دا که‌م حاڵه‌ت هه‌یه وای لێ بێت و به پێچه‌وانه‌وه به‌کارهێنانی ئه‌و ده‌رمانانه ئه‌بێته هۆکاری ئه‌وه‌ی کاریگه‌ری له سه‌ر به‌کتریا نه‌مێنێت یان مناڵه‌که توشی زیانی لاوه‌کی وه‌ک سک چوون یان هه‌ستیاری بێت.
3- ئه‌گه‌ر مناڵ ڕه‌نگی چڵم یا به‌ڵغه‌مه‌که‌ی سه‌وز یان زه‌رد بوو مانای ئه‌وه‌یه توشی هه‌وکردنی به‌کتریا بووه، به‌ڵام زۆر ئاسایی یه که کاتی گیرانی لووت و قورگ چڵم و به‌ڵغه‌م خه‌ست ببنه‌وه و ڕه‌نگیان بگۆڕێت.
4-پێویسته له کاتی هه‌وکردنی گوێ ئه‌نتی بایۆتیک به‌کار بێت: نیوه‌ی حاڵه‌تی هه‌وکردنی گوێ خۆی چاک ده‌بێته‌وه و ته‌نیا پێویستی به ده‌رمانی دژه تا و ئازارشکێن هه‌یه وێنه‌ی پاڕاستۆڵ و پڕۆفین، هه‌ندێک جار قه‌تره‌ی تایبه‌ت ڕه‌نگه پێویست بکات.
5- ئه‌بێت له کاتی هه‌وکردنی له‌وزه‌تێن و قورگ په‌نسلین به‌کار بێت: ته‌نیا له ئه‌و حاڵه‌تانه دا په‌نسلین زه‌رووره که هه‌وکردنه‌که به بۆنه‌ی به‌کتریای سترێپۆکۆکه‌س جۆری ئه‌ی بێت که به‌زۆری دوای ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵ ڕوو ده‌دات و پێش ته‌مه‌نی سێ ساڵ مناڵ توشی نابێت و ئه‌گه‌ر پزیشک گومانی ئه‌و به‌کتریایه‌ی کرد پێویسته پشكنینی تاقیگه‌ی بۆ بکات پێش ئه‌وه‌ی په‌نسلین به‌کار بێت .
6- به‌کارهێنانی ده‌رمانی دژه هه‌وکردن (ئه‌نتی بایۆتیک ) زیانی نیه، له ڕاستی دا وه‌ک هه‌موو ده‌رمانێک ڕه‌نگه کاریگه‌ری خاپی هه‌بێت، بۆ نموونه" ئازاری گه‌دده و ڕشانه‌وه و سک چوون و نه‌هێشتنی ئیشتیها و هه‌ستیاری که هه‌ندێک جار مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤه‌که و هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆکاری دروستبوونی به‌کتریایه‌ک که ده‌رمان کاری تێناکات.
تێبینی:ئه‌م زانیاریانه بۆ مرۆڤی گه‌وره و پێگه‌شتوو هه‌مان شته ته‌نیا له هه‌ندێک نه‌خۆشی درێژخایه‌ن یا به‌کارهێنانی کۆمه‌ڵێک ده‌رمانی دیاری کراودا نه‌بێت.
AM:11:02:23/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 9816
جار خوێنراوه‌ته‌وه