هۆكاره‌كانی كاریگه‌ری نه‌خۆشی شه‌كره له‌سه‌ر توانای سێكسی
وێستگە ستایل-
ژیانكردن له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شه‌كره ڕه‌نگه بابه‌تێكی ئاسان نه‌بێت چونكه ئه‌م نه‌خۆشییه كار له زۆر بواری ژیان ده‌كات و بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته نه‌خۆش زانیاری ته‌واوی له‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌ی و چۆنیه‌تی ڕه‌فتاركردن له‌گه‌ڵی هه‌بێت.
له‌م بابه‌ته‌وه كاریگه‌ری و په‌یوه‌ندی نێوان توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره و په‌یوه‌ندی سێكسی هاوسه‌ره‌كان ده‌زانیت چونكه نه‌خۆشی شه‌كره كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی سێكسی نێوان هاوسه‌ره‌كانیش جێده‌هێڵێت.
نه‌خۆشی شه‌كره توانای سێكسی لاواز ده‌كات و له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌نه‌وه ئه‌م نه‌خۆشیه كاریگه‌ریه‌كانی زیاتر له‌سه‌ر توانای سێكسی ده‌رده‌كه‌وێت و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌م حاڵه‌تانه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
1- نه‌خۆشی شه‌كره كار له سیستمی خۆراكی ده‌كات و نه‌خۆش ناتوانێت وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی هه‌موو جۆره خۆراكێك بخوات ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر لاوازبوونی توانای سێكسی ده‌بێت.
2-خواردنی ده‌رمان: زۆرێك له‌و ده‌رمانانه‌ی نه‌خۆشانی شه‌كره به‌كاریده‌هێنن كاریگه‌ریان ده‌بێت له‌سه‌ر لاوازكردنی توانای سێكسی.
3-هه‌ستكردنی به‌رده‌وام به ماندوێتی و بێزاری .
4-دڵه ڕاوكێ و نائارامی باری ده‌رونی: ئه‌مه ئه‌و دۆخه ده‌رونیه‌یه كه هه‌ندێكجار توشبوو به نه‌خۆشی شه‌كره تیایدا ده‌ژی و ناتوانێت ژیانی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی به‌ڕێ بكات.
5-سڕبوونی ئه‌ندامی زاوزێ: یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره هه‌یه‌تی هه‌ستكردنه به سڕبوون و مێروله‌كردنی ئه‌ندامی زاوزێ ئه‌مه‌ش توانای سێكسی نه‌خۆش لاواز ده‌كات.
6-خوێن به بڕێكی كه‌متر ده‌چێت بۆ ئه‌ندامی زاوزێ و به‌هۆیه‌وه توانای جوتبوونی هاوسه‌ره‌كان لاواز ده‌بێت.
7-ئه‌و ئافره‌تانه‌ی توشی نه‌خۆشی شه‌كره بوون ئه‌وه له‌كاتی سێكسدا هه‌ست به ئازار ده‌كه‌ن و ئاره‌زووی سێكسیان كه‌مده‌بێته‌وه.
AM:10:11:23/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 7400
جار خوێنراوه‌ته‌وه