هۆكاری توشبوونه به نه‌خۆشی دڵ
وێستگە ستایل-
مرۆڤ هه‌ندێكجار به‌هۆی كه‌وتنه ناو دۆخێكی نائارامی ده‌رونیه‌وه توشی دڵه‌ڕاوكێ ده‌بێت و ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه نوێكان مه‌ترسی و زیانه‌كانی دڵه‌ڕاوكێ و ڕاڕاییان له‌سه‌ر دڵی مرۆڤ ئاشكرا كردوه.
پزیشەکەکان ئەوەیان خستووەتەڕوو کە "قەلەقی" راڕای هۆکاری سەرەکییە بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و دەبێتە هۆی جەڵتەو نەخۆشی دیکە، لە هەمان کاتیش‌دا دەرکەوتووە کە قەلەقی هۆکاری سەرەکییە بۆ نەزۆکی و توانای منداڵبوون کەم دەکاتەوە.
بۆ ئەمەش پاش ئەنجامدانی چەند توێژینەوەیەک توێژەوەکان گەشتنە ئەو ئەنجامەی کە ئەو ژنانەی راڕان و زیاتر بیر لە کێشەکان دەکەنەوە توانای منداڵبوونیان کەمترە وەک لەو ژنانەی کە راڕانین و بیر لە کێشەکان ناکەنەوە.
بۆ ئەمەش ئامۆژگاری خانمان دەکەنەوە کە کاتێک ئارەزوی ئەوەیان کرد منداڵیان ببێت دەبێت بەهەموو شێوەیەک خۆیان لە قەلەقی دوربخەوەنەوە، هەروەها لەم کاتەدا چەند شتێک ئەنجام بدەن کە یەکێک لەوانە وەرزش و هەروەها دەبێت بیر لە زۆربەی شتەکان نەکەنەوە و گەشت بکەن تا باری دەرونییان جێگیر بێت.
س: راگەیاندنی تەندروستی چەمچەماڵ
AM:09:32:23/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 4744
جار خوێنراوه‌ته‌وه