خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه چییه؟
وێستگە ستایل-
ڕه‌نگه زۆر جار وشه‌ی "خۆشم ده‌وێیت" به‌كارهێنابێت، به‌ڵام چی ده‌زانیت ده‌رباره‌ی خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه؟ دكتۆر سامان شه‌ریف پزیشكی پسپۆڕی ده‌رونی به ووردی لێكدانه‌وه‌ی ته‌واو بۆ خۆشه‌ویستی ده‌كات له‌ڕووی زانستی ده‌روون ناسییه‌وه.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" خۆشەویستی ڕاستەقینە بە تەنیا ھەستێکی وەھمی نیە لەنێوان دوو کەسدا، بەڵکو لە ڕووی زانستیەوە خۆشەویستی چەند کارلێک یاخود چەند کردارێکی کیمیاویە کە لەنێوان دووکەسدا روودەدات یاخود ئاڵوگۆڕ دەکرێت کە ئەویش خۆی دەبینێتەوە لە دەردانی چەند ماددەیەکی ھۆڕمۆنی لە ھەردوو کەسەکەدا."
ئەمەش وا دەکات کە دڵخۆشی و بەختەوەری ھەریەک لەو دوو کەسە بۆ ئەوەی تریش دەگوازرێتەوە وە بە پێچەوانەشەوە خەم و ناخۆشی ھەردووکیان بۆ یەکتری دەچێت، واتە ئەو پەیوەندیەی کە لە نێوان ئەم دوو کەسەدایە کۆمەڵێک ھەستی دەماری و ھۆڕمۆنی بەیەکەوەی گرێ دەدەن.
AM:08:45:23/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 3988
جار خوێنراوه‌ته‌وه