ڤیدیۆ: پیاوێك له سعودیه گێچه‌ڵی سێكسی به په‌رستارێك ده‌كات
وێستگە ستایل-
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆی پیاوێكی به ته‌مه‌ن كاتێك گێچه‌ڵی سێكسی به ئافره‌تێكی په‌رستار ده‌كات وایكرد به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له سعودیه به هاشتاگی "داوا ده‌كه‌ین سزای بن كرمان بدرێت چونكه گێچه‌ڵی سێكسی ده‌كات به ئافره‌ت" زۆر خێرا بڵاو ببێته‌وه.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م پیاوه كه ناوی" عه‌لی بن كرمان" ه و به ئه‌ستێره‌ی سناپ چات له سعودیه ناسراوه گێچه‌ڵی سێكسی به ئافره‌تێكی په‌رستار ده‌كات و ئافره‌ته‌كه‌ش خۆی لێ دوور ده‌خاته‌وه، بۆ سزادانی ئه‌م پیاوه هه‌ندێك داوا ده‌كه‌ن زیندانی بكرێت و هه‌ندێكی دیكه‌ش داوا ده‌كه‌ن بابه‌ته‌كه ئاسایی وه‌ربگیرێت چونكه ئه‌و پیاوه به ته‌مه‌نه.
له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م داواكاریه له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه بن كرمانیان ده‌ستگیر كردوه و داوا له ئافره‌ته په‌رستاره‌كه‌ش كراوه كه ئاماده‌ی لێكۆڵینه‌وه بێت بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری حاڵه‌ته‌كه بزانرێت، و له‌سه‌ر ئه‌م ڤیدیۆیه هاوڵاتیانی سعودیه داوا ده‌كان كۆنتڕۆڵێك هه‌بێت بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆیی ئه‌م جۆره كه‌سانه‌ی كه خاوه‌نی هیچ ناوبانگێك نین و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌ناوبانگیان ده‌كات.
ئه‌م پیاوه ته‌مه‌نی 70 ساڵه و به به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ستێره‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان داده‌نرێت له سعودیه و له سناپ چات زیاتر له 100 هه‌زار فۆڵۆوه‌ری هه‌ریه.
AM:09:31:21/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 5940
جار خوێنراوه‌ته‌وه