به‌وێنه..ڕاهێنانێكی زۆر سادده ژیانی پیاوان ڕزگار ده‌كات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه توانای ئه‌نجامدانی 10جار ڕاهێنانی په‌ستانی قورس ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك كه‌مده‌كاته‌وه.
زاناكان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردوه ئه‌و پیاوانه‌ی له ناوه‌ڕاستی ته‌مه‌نیاندا بتوانن زیاتر له 40 جار ڕاهێنانی " په‌ستان" به یه‌كجار ئه‌نجام بده‌ن ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبوونیان به نه‌خۆشی دڵ به‌ڕێژه‌ی %96 كه‌متر ده‌بێت له‌چاو ئه‌وانه‌ی توانایان هه‌یه كه‌متر له 10 جار ڕاهێنان بكه‌ن.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری "JAMA Network Open" ی ناوداردا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و تیایدا گرنگی ڕاهێنانی وه‌رزشی له‌سه‌ر پیاوانی ته‌مه‌ن 21 بۆ 66 ساڵ باسكراوه .
دكتۆر جاستین یانگ مامۆستایه له كۆلێژی هارڤار ده‌ڵێت" ئه‌م توێژینه‌وه‌یه یارمه‌تی پیاوان ده‌دات به چه‌ند ڕاهێنانێك كه هیچ پاره‌ی تێناچێت نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار له‌كۆڵ خۆیان بكه‌نه‌وه"
AM:08:51:21/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 2884
جار خوێنراوه‌ته‌وه