تامه‌زرۆیی بۆ بینینی كه‌سێك كه لێی جیابویته‌ته‌وه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌م حاڵه‌ته
وێستگە ستایل-
هه‌ندێكجار به ته‌واوه‌تی خه‌یاڵی كه‌سێك ده‌یدات له مێشكی مرۆڤ و ئاره‌زوو ده‌كات له زوترین كاتدا بیبینێت، دكتۆر سامان شه‌ریف پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌كان له‌م بابه‌ته‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات "تامه‌زرۆی بۆ بینینی كه‌سێك كه پێشتر هاوڕێ یان خۆشه‌ویستت بووه مانای ئه‌وه نییه ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌یت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ژیانت"
دكتۆر سامان ده‌ڵێت" تامەزرۆیی و بیرکردنەوەت لەکەسێک کە پێشتر ھاوڕێ یا دۆستت بووە مانای ئەوە نیە کە حەز دەکەیت دووبارە ئەو کەسە بگەڕێتەوە ناو ژیانت ، بەڵکو لەڕووی دەروونیەوە زیاتر مانای ئەوەیە کە تامەزرۆ و بیری ئەو ھەست و ساتە خۆشانە دەکەیت کەلەگەڵ ئەو کەسەدا بەسەرت بردووە."
به لێكدانه‌وه‌یه‌كی دیكه "واتە یادەوەریەکانت بەرپرسی سەرەکی ئەو هه‌سته‌ن کە لەو کاتەدا بۆت دروست دەبن، بە مانایەکی دیكه کاتێ بیری کەسێک دەکەیت زیاتر بیری ئەو ساتە خۆشانە دەکەیت کە لەگەڵ ئەو کەسە ڕات بواردووە نەوەک بیری خودی کەسەکە "
AM:08:35:21/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 5240
جار خوێنراوه‌ته‌وه