به‌وێنه.. خاوه‌نی ناودارترین ماچ كۆچی دوایكرد
وێستگە ستایل-
خاوه‌نی "ماچ" ی مێژووی و ناودار له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و جیهان له ته‌مه‌نی 95 ساڵیدا كۆچی دوایكرد.
پێگه‌ی "ئاسۆشیه‌ت پرێس" ئاشكرای كرد، جۆرج میندۆنسا، یه‌كێك بووه له‌و جه‌نگاوه‌ره ئه‌مه‌ریكیانه‌ی له جه‌نگی جیهانی دوه‌مدا سه‌رباز بووه و وێنه‌یه‌كی كه له نیویۆرك گیراوه و تیایدا ماچی ئافره‌تێكی كردوه به‌وه بووه خاوه‌نی ناودارترین ماچ له جیهاندا.
میندۆسا له‌سه‌ر ناوه‌ندی "تایمز سكوێر" له نیویۆرك كه له‌و كاته‌دا شوێنی ئاهه‌نگ گێڕانی سه‌ركه‌وتنی جه‌نگ بووه و له كاتی ئاشكرا كردنی سه‌ركه‌وتنی هێزی هاوپه‌یمانی له جه‌نگی دووه‌م ی جیهانیدا ماچی ئافره‌تێكی په‌رستاری كردوه كه یه‌كێك بووه له تیمی پزیشكی سه‌ر كه‌شتیه جه‌نگیه‌كان و نه‌یناسیوه وه‌ك ده‌ربڕینی خۆشی خۆی بۆ سه‌ركه‌وتنی وڵاته‌كه‌ی.
ئه‌م وێنه‌یه له 14 ی ئۆگست له ساڵی 1945 گیراوه دوای سه‌ركه‌وتنی ئه‌مه‌ریكیه‌كان له كۆتای جه‌نگی دووه‌می جیهانی له‌دوای كشانه‌وه‌ی ژاپۆن له جه‌نگه‌كه.
ئه‌م خانمه په‌رستاره كه له وێنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه ناوی" گریتا فریدمان" ه ساڵی 2016 له ته‌مه‌نی 92 ساڵیدا كۆچی دوایكرد.
ئه‌م وێنه‌یه له لایه‌ن "ئه‌لفرێد ئیسنستایدت" ئه‌م وێنه‌یه‌ی له گۆڤاری "لایف" ی ئه‌مه‌ریكی بڵاوكردۆته‌وه به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری ناو و كه‌سایه‌تی ئه‌م دوو كه‌سه ئاشكرا بكات.
PM:12:38:20/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 3512
جار خوێنراوه‌ته‌وه