چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ڕۆژانه 20 جگه‌ره بكێشیت؟
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی نوێ ئاشكرای كردوه كێشانی 20 جگه‌ره له ڕۆژێكدا مه‌ترسی له‌سه‌ر چاو دروست ده‌كات و كه‌سی جگه‌ره كێش توانای جیاكردنه‌وه‌ی چه‌ند ڕه‌نگێكی به باشی نامێنێت.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له زانكۆی "ڕۆتجرز" له ویلایه‌تی "نیوجرسی" له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆر جگه‌ره ده‌كێشن توانای جیاكردنه‌وه‌ی ڕه‌نگه‌كانیان نیه به‌به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره ناكێشن، به تایبه‌ت ڕه‌نگه‌كانی "سوور و سه‌وز و شین و زه‌رد" به باشی نابینن.
ئه‌مه یه‌كه‌مین توێژینه‌وه‌یه كه له‌ڕێیه‌وه كاریگه‌ری كێشانی جگه‌ره له‌سه‌ر توانای بینینی ڕه‌نگه‌كان ئه‌نجامبدرێت، ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه تیایدا هاتووه ئه‌و پێكهاته كیمیاویانه‌ی له‌ناو جگه‌ره‌دا هه‌یه وه‌ك " كبریتید ی كاربۆن و ستایرین" واده‌كات چاوه‌كان زیانیان پێ بگات.
جگه‌ره كێشان كار له ملوله‌كانی خوێن ده‌كات كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به چاوه‌كانه‌وه و په‌ڵه له بینای چاودا دروست ده‌كات و ئه‌گه‌ری هه‌یه له كۆتایدا چاو كوێر ببێت.
به‌ڕێوبه‌ری به‌شی توێژینه‌وه‌ی ته‌ندروستی ڕه‌فتاری له زانكۆی" ستیڤن سیلفرشتاین" ده‌ڵێت" كێشانی جگه‌ره كار له چینه‌كانی پله‌كانی پێشه‌وه‌ی مێشك ده‌كات، ئه‌مه‌ش كار له توانای جوڵه و بیركردنه‌وه ده‌كات و هاوكات كاریگه‌ری له‌سه‌ر توانای بینین ده‌بێت"
AM:11:45:20/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 5092
جار خوێنراوه‌ته‌وه