‌مێزۆسێراپی چییه‌؟

وێستگە ستایل-

مێزۆسێراپی کارێکی پزیشکی جوانکاریە، بۆ یەکەم جار ئەنجام دراوە لە ساڵی ١٩٥٢، لە لە لایەن پزیشکی فەرەنسی پیستۆر، بریتییە لە چالاک کردنی پێست و ژێرپێست، بە هۆی چەند مادەیەکی کاریگەرەوە، بەشێوەی دەرزی لێدانی راستەوخۆ لە پێست وژێر پێستدا، بەم شێوەیە بڕێکی کەم لە مادەکان بەکار ده‌هێنرێت، بەڵام لەبەر نزیکییەکەی لە پێست و ژێر پێست کاریگەرییەکەی چەندین جار زۆرتر دەبێت، دکتۆر نزار هەمەوەندیڕاوێژکاری نەشتەرگەری باس له‌م  كاره‌ پزیشكیه‌ جوانكاریه‌ ده‌كات له‌م بابه‌ته‌وه‌.
 
مادە کاریگەرەکان پێکهاتون لە ڤیتامینەکان، کانزاکان، ترشە ئەمینییەکان، ترشی هایەلورۆنیک، مادە تەڕکەرەکان، دەرمانە سڕکەرەکان، مادە دژەهەوکردنەکان، هۆرمۆنەکان و چەند جۆرێک دەرمان ...هتد، بە شێوەی تەنها یان کۆکتێل، لەژێر چەندین ناوی جۆراو جۆر لە کۆگاکانی دەرماندا هەن وەکو: Dermaheal, Mesoage, Mesofirm, Mesotrim, Mesocell, Mesohair, Glutathione, Mesoestetic, x.Prof, c,Prof ...etc"


مێزۆسێراپی بەکاردێت بۆ:
- نوێکردنەوە، سافکردن، توندکردنەوە و بەرزکردنەوەی پێستی دەموچاو
- لابردنی چرچ وهێڵەکان
- کاڵکردنەوە و لابردنی پەڵە
- تواندنەوەی چەوری ژێر پێست، وەکو چەوری ژێر چەناگە، سک، پشت، قۆڵ و ڕان
- چارەسەرکردنی سێڵوڵایت
- بەهێزکردن و چارەسەری ڕوتانەوەی قژ
٠ ئەم پزیشکییە جوانکاریە زۆر کەم ئازارە و لەژێر سڕکردنی لۆکەلدا دەکرێت
٠چەند جۆرێک شێوازبۆ ئەنجامدانی کارەکە هەیە، بەچەند هەفتەیەک یان چەند مانگێک جاری، دوای ئەوە ساڵانە دەتوانرێت بەپێی پێویست دووبارە بکرێتەوە.


AM:09:30:20/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 2104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل