ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات
وێستگە ستایل-
زاناكان له سه‌نته‌ری ئه‌درسۆن بۆ نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كردوه زیاد له پێویست به‌كارهێنانی شه‌كر ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات.
پێگه‌ی "Food News" له هه‌واڵێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتوه به‌گوێره‌ی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ی له‌سه‌ر مشكی تاقیگه ئه‌نجامدراوه به‌شێكیان بڕێك له سوكه‌رۆزیان پێدرا هێنده‌ی ئه‌و بڕه‌ی ڕۆژانه له وڵاته ڕۆژئاواییه‌كان ده‌خورێت له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه و كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م نیشاسته‌ی بێ شه‌كریان پێ درا.
زاناكان گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌كری ناو خوێن له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م ئه‌گه‌ری گه‌شه‌كردنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان زیاتر ده‌كات ، له‌به‌ر ئه‌وه ڕێنمووی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی شه‌كره و شێرپه‌نجه و زیاد بوونی كێش خواردنی شه‌كر كه‌مبكه‌نه‌وه میوه‌كان له‌جیاتی شیرینی بخۆن و هه‌نگوین له‌جیاتی شه‌كر به‌كاربهێنن.
AM:09:05:20/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 6784
جار خوێنراوه‌ته‌وه