‌كاتێك مرۆڤ عاشق ده‌بێت له‌ جه‌سته‌یدا چی ڕووده‌دات؟

وێستگە ستایل-

كاتێك مرۆڤ عاشق ده‌بێت ئه‌وه‌ چه‌ندین گۆڕانكاری فسیۆلۆجی و كیمیاوی و هۆرمۆنی له‌ له‌شیدا ڕووده‌دات و جۆرێك فیرمۆن ده‌ردات بۆنێكی تایبه‌ت به‌ له‌شی مرۆڤ ده‌به‌خشێت و واده‌كات سه‌رنجی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر به‌لای خۆیدا ڕابكێشێت.

- ئه‌و كاته‌ی‌ عاشقه‌كه‌ت ده‌بینی ئه‌وه‌ تێكڕای لێدانه‌كانی دڵت زیاد ده‌كات و هه‌ناسه‌دان په‌له‌ ده‌بێت.

-تێكڕای ده‌ردانی هۆرمۆنه‌كان گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا دێت، بۆ نمونه‌ هۆرمۆنی كۆرتیزۆل كه‌ به‌رپرسی هه‌ستكردن به‌ دڵخۆشیه‌ له‌ له‌شی ئه‌و كه‌سانه‌دا زیاد ده‌كات كه‌ عاشق بوون.

-هۆرمۆنی تیستۆستیرۆن له‌ جه‌سته‌ی‌ پیاوی عاشقدا كه‌مده‌بێته‌وه‌ و هۆرمۆنی سیرۆتۆنینن زیاد ده‌كات و به‌مه‌ش پیاو زیاتر دڵی خۆش ده‌بێت.

-له‌گه‌ڵ بیستنی ده‌نگی ئه‌و كه‌سه‌ی‌ خۆشت ده‌وێت هۆرمۆنی ئه‌دریناڵین له‌ له‌شدا زیاد ده‌كات.

- ئۆكسیتۆسین زیاد ده‌كات كه‌ هۆكاره‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ هه‌ستكردن به‌ ئازار.

ئه‌م هه‌موو گۆڕانكاریه‌ واده‌كات خۆشه‌ویستی ده‌رمانی زۆرینه‌ی‌ نه‌خۆشیه‌كان بێت، خۆشه‌ویستی ببه‌خشه‌ هه‌تا خۆشه‌ویستی ژیانت بدۆزیته‌وه‌.


AM:11:36:19/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 3940 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل