‌هۆكاره‌كانی توشبوون به‌ نه‌خۆشی ڕۆماتیزمه‌ و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر

وێستگە ستایل-

نەخۆشی ڕۆماتیزم بریتیە لە هه‌وكردنی درێژخایەنی جومگە کەبەشێوەیەکی سەرەکی کاردەکاتە سەر جومگە بچوکەکانی دەست و قاچ، نەخۆشی ڕۆماتیزم تووشی ھەزاران خەڵک دەبێت لەسەرانسەری جیھاندا ، له‌م بابه‌ته‌وه‌ دكتۆر سۆران محمد پسپۆڕی ڕۆماتیزم هۆكار و نیشانه‌ و زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشیه‌ ڕوون ده‌كاته‌وه‌. 

نەخۆشی ڕۆماتیزم کاردەکاتە سەر دیوی ناوپۆشی جومگە کان و ئازار و ئاوسان لە جومگەکەدا درووست دەکات و دوای تێپەڕبونی چەندین ساڵ دەبێتە ھۆی تێک چوونی شێوەی جومگەکە .

نەخۆشی ڕۆماتیزم نەخۆشیەکی درێژ خایەنە، وەک و نەخۆشیە درێژ خایەنەکانی تری وەک زەخت، شەکرە و كاتێك ڕوودەدات کە کۆئەندامی بەرگری لەش بەھەڵە پەلاماری خانە و شانەکانی لەشی خۆت دەدات وە دەبێتە ھۆی درووستبوونی گرفت لە جومگەکاندا .

نەخۆشی ڕۆماتیزم کاردەکاتە سەر ھەموو ئەندامەکانی لەش و دەبێتە ھۆی درووست بوونی بێھێزی و تا و زیاتر تووشی ئافرەتان دەبێت بەبەراورد بە پیاوان وە عادەتەن لەنێوان تەەمەنی ٤٠-٦٠ ساڵیدا ڕوودەدات .

مەبەست لە چارەسەرکردنی نەخۆشی ڕۆماتیزم بریتیە لە کۆنترۆڵکردنی نیشانەکانی نەخۆشیەکە و نەھێشتنی تێکچوونی جومگەکە .


 نیشانەکانی نەخۆشی ڕۆماتیزم:

نیشانەکانی نەخۆشی ڕۆماتیزم ووردە ووردەدەردەکەوێت خراپ دەبێت و ئەم نیشانانە دەگرێتەوە :

١-ئازار:جومگەکە تووشی ئازار دەبێت لەکاتی جوڵاندن و ئیش پێکردنی .

٢- بوونی ئازار لەکاتێکدا بە دەست پەستان بخەیتە سەر ج تووشبووەکە وە گەرم بوونی جومگەکە و ئاوسانی جومگەکە.

٣- ڕەق بوون : ڕەقبوونی جومگەکان بەتایبەتی لەبەیانیاندا یا دوای ماوەیەکی زۆر له‌ پشوودان  و ئیش پێنەکردنی جومگەکە کە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بەردەوام دەبێت.

٤- نەمانی جووڵە ی جومگەی تووشبوو بەشێوەی ئاسایی پێشوی خۆی .

٥- درووستبوونی ھەڵاَوسانێک لەژێر پێستەوە بەتابەتی لە قۆڵدا کە پێی دەوترێت گرێی ڕۆماتیزمی .

٦- بێتاقەتی، ئازار،  تا،  دابەزینی کێشی لەش .

نەخۆشی ڕۆماتیزم لەسەرەتادا تووشی جومگە بچووکەکانی دەست و قاچ دەبێت بەڵام لەگەڵ بەردەوامبوونی نەخۆشیەکەو و بە تێپەڕبونی کات کاردەکاتە سەر جومگەکانی (ئانیشک، شان ، ئەژنۆ،  سمت یان حەوز، جومگەی پاژنەی پێ ) نیشانەکانی نەخۆشی ڕۆماتیزم کەدەردەکەوێت لەجومگەکاندا بەشێوەیەکی یەکسان لە ھەردوولای لەشدا دەردەکەوێت واتە کاردەکاتە سەر جومگەکانی لای راست و چەپی لەش.

نیشانەکانی نەخۆشی ڕۆماتیزم لەوانەیە زۆر جیاوازبن لە دەرکەوتندا واتە لەوانەیە ماوەیەک نەخۆشەکە ھیچ نیشانه‌ه‌كی نابێت بەڵام دوای ماوەیەکی تر نیشانەکانی سەرھەڵبداتەوە .

نەخۆشی ڕۆماتیزم ئازار و ئاوسان لە جومگەکەدا درووست دەکات و دوای تێپەڕبونی چەندین ساڵ دەبێتە ھۆی تێک چوونی شێوەی جومگەکە.

چ کاتێک پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت؟

کاتێک ھەستت بەئازار و ئاوسان و ڕەقبوونی جومگەکانت کرد لە چەند ھەفتەیەک زیاتر پێویستە سەردانی پزیشکی ڕۆماتیزم بکەیت .


-ھۆکارەکانی تووش بوون بە نەخۆشی ڕۆماتیزم:

نەخۆشی ڕۆماتیزم بریتیە لە هه‌وكردنیدرێژخایەنی جومگە کەبەشێوەیەکی سەرەکی کاردەکاتە سەر جومگە بچوکەکانی دەست و قاچ، ئەم نەخۆشیە کاتێک ڕوودەدات کە کۆئەندامی بەرگری لەش بەھەڵە پەلاماری خانە و شانەکانی لەشی خۆت دەدات.

نەخۆشی ڕۆماتیزم کاردەکاتە سەر دیوی ناوپۆشی جومگە کان و ئازار و ئاوسان و هه‌وكردن لە جومگەکەدا درووست دەکات و ئێسک و کرکڕاگە و ژێ تێک دەشکێنێت و دوای تێپەڕبونی چەندین ساڵ دەبێتە ھۆی تێک چوونی شێوەی جومگەکە .

تێبینی :لە ھۆکارەکانی تووش بوون بە نەخۆشی ڕۆماتیزم : تووشبوون بە ھەندێک ڤایرۆس و بەکتریاش دەوریان ھەیە.

لەدیارترین ھۆکارە ھاندەرەکانی تووشبون بە نەخۆشی رۆماتیزم:ِ

١- ته‌مه‌ن :نەخۆشی ڕۆماتیزم لەھەموو تەمەنێکدا ڕوودەدات بەڵام زیاتر لەنێوان تەەمەنی "٤٠-٦٠ "ساڵیدا ڕوودەدات.

٢- ڕەگەز :ئافرەتان زیاتر تووش دەبن بە نەخۆشی ڕۆماتیزم بەبەراورد بە پیاوان .

٣-بوونی نەخۆشی ڕۆماتیزم لە مێژووی خێزانەکەیدا:
ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی ڕۆماتیزم زیاترە لەوکەسەی دایکی یا خووشکی یا باوکی یا پووری یا نەنکی یان کەسی تری خێزانەکەی نەخۆشی ڕۆماتیزم ی ھەبێت.

٤-جگەرەکێشان
ئەو کەسانەی جگەرە دەکێشن ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی ڕۆماتیزم زیاتر دەبێت وە ئەگەر واز لە جگەرەکێشان بھێنێت ئەوا ئەگەری تووشبونت بە نەخۆشی ڕۆماتیزم کەمتر دەبێتەوە.

دەرەنجامە خراپەکانی نەخۆشی ڕۆماتیزم :
ڕۆماتیزم نەخۆشیەکە کە ڕۆژ بەڕۆژ بە تێپەڕبوونی کات بەرەو خراپبوون دەچێت، بوونی ڕەق بوون و ئازارێکی زۆر لە جومگە تووشبوەکە وا لەو کەسە دەکات نەتوانێت ئیشەکانی ڕۆژانەی بەتەواوی جێ بەجێ بکات، لەھەندێک کەسدا وای لێ دەکات توانای ئیشکردنی ھەر نامێنێت.

نەخۆشی ڕۆماتیزم لەوانەیە ببێتە ھۆی درووست بوونی ئەمانەی خوارەوە :

‏Osteoporosi- 1-شاشبوونی ئێسک :

نەخۆشی ڕۆماتیزم خۆی و ئەو دەرمانانەش کەبۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی ڕۆماتیزم بەکاردەھێنرێن دەبنە ھۆی شاشبوونی ئێسک کە تێیدا ئێسکەکە لاوازدەبێت و زۆر بەئاسانی بەبەرکەوتنی زەبرێکی سادە دەشکێت .

‏2- Carpal tunnel syndrome:
ئەگەر نەخۆشی ڕۆماتیزم تووشی جومگەی مەچەکی دەست ببێت دەبێتە ھۆی ئەوەی کەپەستان بخاتە سەر ئەو دەمارەی کە جوڵە و ھەستی دەستی لە ئەستۆدایە و لەئەنجامدا ئەم حاڵەتە ڕوودەدات .

٣-درووستبوونی گرفت لە دڵدا :
نەخۆشی ڕۆماتیزم دەبێتە ھۆی مەترسی گیرانی بۆری خوێنبەرەکان وە دەبێتە ھۆی درووستبوونی هه‌وكردن لەو پەردەیەی دەوری دڵی داوە.

٤-نەخۆشی سنگ :
نەخۆشی ڕۆماتیزم دەبێتە ھۆی مەترسی درووستبوونی ئیلتھاب لە سنگدا . لە ئەنجامدا تەنگە نەفەسی درووست دەبێت .

دەستنیشان کردن و دیاریکردنی نەخۆشی ڕۆماتیزم :
كاتێك  ھەستت بە ئاوسان و ڕەقبوونی جومگەکانت کرد لە چەند ھەفتەیەک زیاتر پێویستە سەردانی پزیشکی تایبەتی ئێسک و ڕۆماتیزم بکەیت بکەیت ئەو زانیاریانەی پێ بڵێیت کە هەست بە چی دەکەیت.


AM:09:52:19/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 8416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل