ڤیدیۆ .. له كاتی وه‌رزشكردندا جه‌ڵته لێیدا
وێستگە ستایل-
كامێرای چاودێری هۆڵێكی یاری وه‌رزشی چركه‌ساتی لێدانی جه‌ڵته‌ی له دڵی ئافره‌تێك تۆمار كرد له كاتی وه‌رزشكردنیدا و ئه‌م ڤیدیۆیه زۆر خێرا له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان بڵاوبوه‌یه‌وه.
ئیمیلی كاونتر ته‌مه‌نی 21 ساڵه و له ئوستورالیا ده‌ژی، ئه‌و كاته‌ی سه‌رقاڵی یاریكردنه به ئامێرێكی تایبه‌ت به وه‌رزشكردن له یانه‌یه‌ك جه‌ڵته‌ی دڵ لێی ده‌دات و ڕاسته‌وخۆ چه‌ند كارمه‌ندێك و ته‌نانه‌ت به‌ڕێوبه‌ری یانه‌كه‌ش ده‌گه‌نه سه‌ری و له مردن ڕزگاری ده‌كه‌ن.
ئه‌م خانمه له‌ڕێی فریاگوزاری به‌په‌له فریای دڵی كه‌وتن و دوای ئه‌م ڕوداوه بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له نه‌خۆشخانه به بێ هۆشی ماوه‌ته‌وه، پشكنینه‌كان ده‌ریان خستوه ئیمیلی توشی حاڵه‌تی (BWGS) بووه كه جۆرێكی ده‌گمه‌نه له نه‌خۆشی دڵ و دوای توشبوونی نه‌خۆش به‌م حاڵه‌ته ده‌كرێت له‌ڕێی نه‌شته‌رگه‌ری چاره‌سه‌ری بۆ بكرێت و ئه‌گه‌ر فریاگوزاری سه‌ره‌تای بۆ نه‌كرێت ئه‌وه ئه‌گه‌ری زۆره كه‌سه‌كه گیان له‌ده‌ست بدات.
AM:09:07:19/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 5512
جار خوێنراوه‌ته‌وه