جۆرج كلۆنی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی: هه‌موو شتێك ته‌واو بوو
وێستگە ستایل-
له یه‌كه‌م ڕۆژی هاوسه‌رگیری ئه‌ستێره‌ی ناوداری هۆلیوود جۆرج كلۆنی و خانمه پارێزه‌ری به ڕه‌گه‌ز لوبنانی" ئه‌مه‌ل عیلمه‌دین" پڕوپاگه‌نده‌ی جیاواز له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان باس ده‌كرێت و به‌رده‌وام هه‌واڵی جیابوونه‌وه‌یان بڵاوده‌كرێته‌وه.
له‌سه‌ر به‌رگی ده‌ره‌وه‌ی گۆڤاری" لایف ئاند ستایل" وێنه‌یه‌كی جۆرج كلۆنی دانراوه و له‌سه‌ری نوسراوه" هه‌موو شتێك ته‌واو بوو"
زۆرێك له خوێنه‌رانی ئه‌م گۆڤاره به بینینی ئه‌م ده‌ربڕینه توشی شۆك بوون دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی جیابوونه‌وه‌ی كلۆنی و هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه و له ئێستادا سه‌رقاڵی ته‌واوكردنی بابه‌تی جیابوونه‌وه و له‌خۆگرتنی منداڵه‌كانیان.
به‌ڵام پێگه‌ی" گۆسپ كۆپ" له هه‌واڵێكی تایبه‌تدا ته‌واوی ئه‌م هه‌واڵه‌ی گۆڤاری" لایف ئاند ستایل"ی ڕه‌ت كردۆته‌وه و ئه‌م هه‌واڵه به درۆ ده‌خاته‌وه.
PM:12:25:18/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 3276
جار خوێنراوه‌ته‌وه