به‌وێنه... ژاپۆنیه‌كان به ڕووتی به‌دوای به‌ختدا ده‌گه‌ڕێن
وێستگە ستایل-
هه‌زاران ژاپۆنی له یادكردنه‌وه‌ی میهره‌جانێكی كۆنی بوزیه‌كاندا به نیمچه ڕووتی به‌دوای به‌ختێكی باش‌دا ده‌گه‌ڕێن.
له‌م میهره‌جانه‌دا به‌نزیكه‌ی 10 هه‌زار پیاو به‌ژداریان كرد و جلێكی كه‌میان پۆشیوه و مه‌راسیمه‌كه له په‌رستگای "كینریوزان سایدایجی بوزی" به‌ڕێوه چوو و تیایدا سه‌ره‌تا به ئاو خۆیان خاوێن ده‌كه‌نه‌وه و دواتر هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی پارچه ته‌خته‌یه‌ك ده‌ده‌ن كه پێی ده‌ورێت"قه‌ڵه‌می شینجی" درێژیه‌كه‌ی 20 سانتیمه‌تره و پێیان وایه هه‌ر كه‌س له‌و مه‌راسیمه‌دا ئه‌و قه‌ڵه‌مه بدۆزێته‌وه ئه‌وه له‌و ساڵه‌دا به‌خت یاوه‌ری ده‌بێت.
ئه‌مساڵ ده‌بێته 510 هه‌مین جار كه ئه‌م میهره‌جانه ساز بكرێت و سه‌ره‌تاكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی" كۆرۆماشی" له مێژووی ژاپۆنی كۆن.
سه‌ره‌تا هه‌زاران پیاو له ئاوی ڕوباری یوشی خۆیان پاك ده‌كه‌نه‌وه و پیایدا ده‌ڕۆن و ئه‌مه‌ش هه‌تا كاتژمێر 10 ی شه‌و ده‌خایه‌نێت و دواتر یه‌كێك له پیاوه‌كانی په‌رستگاكه له یه‌كێك له په‌نجه‌ره‌كانی په‌رستگاكه‌وه كۆمه‌ڵێك ته‌خته‌ی شینجی هه‌ڵده‌دات و له‌و كاته‌دا پاڵه په‌ستۆ له‌نێوان پیاوه نیمچه ڕوته‌كان ڕوده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ته‌خته‌یه بدۆزنه‌وه كه پێیان وایه به‌ختیان بۆ ده‌هێنێت و به‌ژداربوه‌كان پێیان وایه ئه‌و كه‌سه‌ی دوو ته‌خته بدۆزێته‌وه ئه‌وه خاوه‌نی به‌ختێكی زۆر باشه.
AM:11:50:18/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 3204
جار خوێنراوه‌ته‌وه