پیاوان دوای 40 ساڵی له‌ڕوی توانای سێكسیه‌وه ئه‌م گۆڕانكاریانه‌یان به‌سه‌ردا دێت
وێستگە ستایل-
له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌نه‌وه چه‌ندین بابه‌ت هه‌یه كه له جه‌سته‌ی مرۆڤدا ڕوده‌دات، پیاوان له‌دوای ته‌مه‌نی 40 ساڵی ئه‌م گۆڕانكاریانه به‌سه‌ریاندا دێت له‌ڕووی توانای سێكسیه‌وه.
1- توانای پیتاندنیان كه‌م ده‌بێته‌وه، له‌دوای ته‌مه‌نی 40 ساڵی هۆرمۆنی تستۆستیرۆن له له‌شی پیاواندا كه‌مده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌ش واده‌كات ئاره‌زووی سێكسی پیاو و ژماره‌ی تۆوه‌كانی كه‌مببێته‌وه.
2- كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ڕۆشتنی خوێن بۆ ئه‌ندامی نێرینه واده‌كات پیاو توانای سێكسی كه‌مببێته‌وه و ئه‌م حاڵه‌ته زۆر زیاتر ده‌كات ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه توشی نه‌خۆشیه‌كانی شه‌كره و په‌ستانی خوێن و دڵ بوبێت.
3-ئاره‌زووی سێكسی كه‌مده‌بێته‌وه، به‌شێك له‌پیاوان دوای ته‌مه‌نی 40 ساڵی توشی ئه‌م گرفته ده‌بن.
دوای ته‌مه‌نی 40 ساڵی پیاوان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته ده‌بێت چی بكه‌ن؟
- سیستمی خۆراكی:
زۆرگرنگه پیاو كاتێك ده‌چێته ئه‌م ته‌مه‌نه‌وه ته‌واوی خۆراكه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان بخوات وه‌ك سه‌وزه و میوه و چه‌ره‌س و چه‌ند جۆرێك له ماسی وه‌ك"سالمۆن و تونه" و له‌به‌رامبه‌ردا له خۆراكه چه‌ور و نا ته‌ندروسته‌كان دووربكه‌وێته‌وه.
-وه‌رزش كردن:
جه‌سته ته‌ندروست و سلامه‌ت ده‌بێت ئه‌گه‌ر وه‌رزش بكرێت چونكه به‌شێك له توانای سێكسی پیاو په‌یوه‌ندی به به‌هێزی ماسولكه‌كانیه‌وه هه‌یه.
-گرنگیدان به باری ده‌رونی:
دووركه‌وتنه‌وه له خه‌مخواردن و ئه‌نجامدانی ئه‌و چالاكیانه‌ی واتلێده‌كات دڵخۆش بیت .
- له هاوسه‌ره‌كه‌ت نزیك ببه:
نزیكی پیاو له هاوسه‌ره‌كه‌ی واده‌كات زیاتر هاوكاری بێت و یارمه‌تی بدات له‌و گۆڕانكاریانه‌ی به‌سه‌ر جه‌سته‌یدا هاتووه .
- سه‌ردانی پزیشك بكه:
ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی خۆت چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته بكه‌یت ئه‌وه ده‌توانیت په‌نا ببه‌یته به‌ر پزیشك بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ت بۆ بكات.
PM:12:06:17/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 38424
جار خوێنراوه‌ته‌وه