ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت به فڕۆكه گه‌شت بكه‌یت پێویسته ئه‌م ڕاستیانه بزانیت
وێستگە ستایل-
هه‌ندێك كه‌س ته‌نها به‌بیر كردنه‌وه له‌وه‌ی به فڕۆكه گه‌شت ده‌كه‌ن ده‌ترسن، له‌ڕاستیدا چه‌ند ڕاستیه‌ك هه‌یه كه كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی له‌سه‌رنشینه‌كانی ده‌شارنه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه زیاتر نه‌ترسن، له‌م بابه‌ته‌وه چه‌ند نهێنیه‌ك له‌سه‌ر فڕۆكه ده‌زانیت كه پێشتر هیچت له‌باره‌یه‌وه نه‌زانیوه .
1- ماسكی تایبه‌ت به ئۆكسجین ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌كی كورت هه‌ناسه‌ت پێ ده‌دات :
به‌شێك له فڕۆكه‌كان ماسكی تایبه‌ت به ئۆكسجینی تیادایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو فڕۆكه‌دا په‌ستانی خوێنیان داده‌به‌زێت به‌كاریبهێنن به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌م ئۆكسجینه به ئامێری تایبه‌ت كار ده‌كات و ته‌نها له به‌رزی دیاریكراوه‌وه كار ده‌كات و ئۆكسجین ده‌به‌خشێت به‌سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه و تێكڕای كاته‌كه‌ی 14 بۆ 17 خوله‌كه و ئه‌م كاته‌ش زۆر كه‌مه.
2-ته‌والێتی ناو فڕۆكه سكویرتی نییه:
ئاگاداربه ئه‌و كاته‌ی ده‌چیته ناو ته‌والێت و گه‌رماوی فڕۆكه باشتر وایه ده‌رگاكه له‌دوای خۆت باش داخه‌یت چونكه زۆر كات ده‌رگاكه چۆن له ناوه‌وه به ئاسانی ده‌كرێته‌وه له ده‌ریشه‌وه به هه‌مان شێوه و له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت ده‌توانێت بێت و ده‌رگای ته‌والێته‌كه‌ت لێ بكاته‌وه.
3- مێزی ناو فڕۆكه پیسترین شوێنی ناو فڕۆكه‌كه‌یه :
به‌گوێره‌ی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك كه كۆمه‌ڵێك زانا له‌بواری زینده‌وه‌ره وورده‌كان ئه‌نجامیانداوه ئاشكرایان كردوه مێزی ناو فڕۆكه پیسترین جێگه‌ی فڕۆكه‌یه و ته‌نها له یه‌ك مه‌تر چوارگۆشه‌دا 2155 میكرۆبی تیادایه به‌ڵام ڕێژه‌ی به‌كتریا له ته‌والێتی ناو فڕۆكه‌كان له یه‌ك مه‌تر چوارگۆشه‌دا ده‌گاته 256 میكرۆب.
AM:09:30:17/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1420
جار خوێنراوه‌ته‌وه