ته‌كنه‌لۆجیایه‌كی نوێ ڕێگری ده‌كات له مردنی ژاپۆنیه‌كان به‌هۆی زۆر كاركردنه‌وه
وێستگە ستایل-
ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان و خاوه‌نی كۆمپانیا گه‌وره‌كان له ئێستادا له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی كاركردن له ژاپۆن كه‌مبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته هاوسه‌نگیه‌ك هه‌بێت له‌نێوان كاركردن و ژیانی ئاسایی خۆیان بێ ئه‌وه‌ی كار له توانای به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و وڵاته بكرێت .
به‌شێك له كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی ئامێره ته‌كنه‌لۆجیه‌كان په‌نایان بۆ ئه‌وه ده‌به‌ن ڕێگری له كارمه‌نده‌كانیان بگرن بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆی زۆر كاركردنه‌وه نه‌مرن و ئه‌م حاڵه‌ته له ئێستادا له ژاپۆن ناونراوه" كارۆشی"
بۆ ئه‌م مه‌بسته جۆرێك له‌و فڕۆكه‌ی زیره‌كیان دروست كردوه كه ڕۆژانه به‌سه‌ر سه‌ری كارمه‌نده‌كانه‌وه ده‌سوڕێته‌وه ، به‌ڵام بۆ ئه‌وه نیه كه چاودێری كارمه‌نده‌كان بكات به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه كه وایان لێبكات بڕۆنه‌وه ماڵه‌كانیان و به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیاكه كارمه‌نده‌كان ده‌بینێت و ئه‌وانه‌ی كه زۆر زیاتر له كاتی ئاسایی كاركردنی خۆیان مابێتنه‌وه ناچار ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌سه‌ر كار هه‌ڵبگرن و بڕۆنه‌وه ، چونكه له ئێستادا زۆینه‌ی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ئه‌و وڵاته ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌ك كارمه‌ند كارده‌كه‌ن ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی زیادده كارده‌كه‌ن و بێ ئه‌وه‌ی پاره‌ی زیاد بچێته سه‌ر موچه‌كه‌یان.
به‌پێی یاسایه‌كی نوێ كه بۆ هاوڵاتیانی ژاپۆن ده‌رچوه ڕێگه نادرێت هه‌ر كه‌سێك مانگانه زیاتر له 100 كاتژمێر كاری زیادده بكات، چونكه هه‌ندێك فه‌رمانبه‌ر هه‌تا ده‌مرن كارده‌كه‌ن و ئه‌م حاڵه‌ته ناونراوه "كاروشی"
كۆمپانیاكان له هه‌وڵی دروستكردنی ئامێری ته‌كنه‌لۆجی جیاوازدان بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كان ناچاری ڕۆشتنه‌وه بۆ ماڵه‌وه بكرێن، و زیاتر له پێویست كار نه‌كه‌ن و چاویلكه‌ی زیره‌ك یه‌كێكه له‌و به‌رهه‌مه ته‌كنه‌لۆجیایانه‌ی توانای كۆكردنه‌وه‌ی داتای هایه كاتێك كه‌سی به‌كارهێنه‌ر له‌چاوی ده‌كات و كاتێك ده‌زانێت چاوه‌كانت توانای وورد بوونه‌وه‌ی نه‌ماوه ئه‌وه هۆشداریت پێ ده‌دات كه پشوو وه‌ربگریت.
AM:08:58:17/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 2104
جار خوێنراوه‌ته‌وه