نیشانه و هۆكاره‌كانی توشبوون به نه‌خۆشی وه‌سواسی و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر
وێستگە ستایل-
وه‌سواسی نه‌خۆشیه‌كی ده‌روونی درێژخایه‌نه زۆر باوه له‌ناوخه‌ڵكیدا،نه‌خۆش هه‌ستده‌كات به‌وه‌ی كه پێویسته به‌ناچاری ڕه‌فتارێك دوباره‌بكاته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیدا نه‌بێت به‌هۆی دروستبونی هه‌ندێك بیركردنه‌وه‌ی خۆسه‌پێن له‌مێشكی كه‌سه‌كه‌دا ده‌بێته‌هۆی توڕه‌بوون، بیركردنه‌وه‌ی نه‌رێنی و دووباره ده‌بێته‌هۆی دڵه‌ڕاوكێیه‌كی توند بۆكه‌سه‌كه.
ئه‌م حاڵه‌ته كارده‌كاته سه‌ر كۆئه‌ندامی ده‌مار وه‌ك په‌ستانێك هه‌میشه دڵه‌ڕاوكێ و سه‌رئێشه‌و ناڕه‌حه‌تی بۆ كه‌سه‌كه دروستده‌كات له‌ژیانی ڕۆژانه‌و كار‌و پیشه‌یداو له‌كاری ده‌خات به‌شێوه‌یه‌ك كه بیركردنه‌وه‌كانی ده‌بێته قورسای بۆژیانی كه‌سه‌كه‌و هه‌راسانی ده‌كات له‌هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا، وه‌ك كاركردن، خوێندن، په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و په‌یوه‌ندیه كه‌سیه‌كان هتد.
نیشانه‌كانی نه‌خۆشی وه‌سواسی:
1- بیركردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام.
2- دوباره‌كردنه‌وه‌ی ڕه‌فتار له‌ئه‌نجامی بیركردنه‌وه‌ی هه‌ڵه.
3- ترسان له پیسبوون.
4- بیركردنه‌وه له‌شته رێپێنه‌دراوه‌كان و حرام، وه‌ك بیركردنه‌وه له‌بیروڕا ئاینیه‌كان، بیركردنه‌وه‌ی ئازاربه‌خش، بیركردنه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌خود و كه‌سانی ده‌ورووبه‌ر، بیركردنه‌وه له‌دانانی شته‌كان به ته‌رتیبێكی نمونه‌یی، بیركردنه‌وه له‌سێكس له‌گه‌ڵ كه‌سانی نه‌شیاو پێی، هتد
5- دوباره‌كردنه‌وه‌ی ڕه‌فتاره‌كان وه‌ك شۆردنی كه‌لوپه‌ل یان ده‌ست زیاتر له‌جارێك به‌به‌رده‌وامی، دووباره‌كردنه‌وه‌ی پێداچونه‌وه به‌شته‌كان وه‌ك داخستنی ده‌رگا، په‌نجه‌ره، ده‌رگای سه‌یاره، یان ژماردنی شته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر‌و دووباره، وه‌ك چاو تروكاندن یان ده‌موچاو گرژكردن و حه‌ره‌كه‌تكردن به ده‌موچاو.
6- كه‌سی توشبوو به وه‌سواسی نا‌توانیت كۆنتڕۆڵی خۆیبكات هه‌تائه‌وه‌ی كه ده‌زانێت ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی كه‌ده‌یكات پێوستناكات یان هه‌ڵه‌یه.
7- كه‌سی وه‌سواس ئارامی ده‌روونی له ده‌ستده‌دات، خۆشی له‌شته‌كان نابینێت له‌ژیاندا.
8- كه‌سی وه‌سواس كاتی زۆر به‌فیڕۆ ده‌ڕوات ڕۆژانه به‌م ڕه‌فتارانه‌وه كه پێویست ناكات.
هۆكاره‌كانی توشبوون به وه‌سواسی:
- ئه‌و هۆكارانه‌ی كه ده‌بێته‌هۆی زیادبوون به نه‌خۆشیه‌كه، بوونی مێژووی نه‌خۆشیه‌كه له‌ناو خێزاندا به‌تایبه‌ت باوان، ڕودانی ڕوداوێك له‌ژیاندا كه په‌ستانی ده‌روونی دروستبكات یان بوونی زه‌برێكی توند له‌ژیاندا كه به‌رده‌وام بیری لێبكاته‌وه، هه‌روه‌ها بوونی تێكچونه ده‌روونیه‌كانی دیكه وه‌ك خه‌مۆكی توند له‌گه‌ڵ به‌كارهێنه‌رانی ماده‌ی هۆشبه‌ر.
- هه‌ندێكجار بوونی نه‌خۆشی دیكه ده‌بێته‌هۆی نه‌خۆشی وه‌سواسی وه‌ك نه‌خۆشی پێست به‌هۆی زۆری شۆردنی ئه‌و شوێنه‌ی كه‌نه‌خۆشیه‌كه‌ی هه‌یه ده‌بێته‌هۆی بیركردنه‌وه‌و ڕه‌فتاری ناچاری، هه‌ندێك هه‌وكردنی مێشك و ده‌مار به‌تایبه‌تی له‌منداڵدا.
چاره‌سه‌ركردنی وه‌سواسی:
چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م نه‌خۆشیه به‌دوو ڕێگای سه‌ره‌كی ده‌كریت.
یه‌كه‌م: چاره‌سه‌ركردن له‌ڕێگای دانیشتنی تاكه كه‌سیه‌وه به به‌كارهێنانی چه‌ند پڕۆگرامێكی تایبه‌ت به‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م نه‌خۆشیه چاره‌سه‌ركار جێبه‌جێی ده‌كات له‌گه‌ڵ نه‌خۆشدا، له‌وانه (چاره‌سه‌ركردنی ڕه‌فتاری و هزری) (Cognitive Behavior Therapy) یان (به‌ره‌نگاربونه‌وه‌و نه‌كردنی ده‌رئه‌نجامه‌كانه ) (Exposure and Response Prevention)
- چاره‌سه‌كردنی ڕه‌فتاری و هزری یه‌كێكه له‌چاره‌سه‌ره سه‌ركه‌وتوه‌كان بۆ نه‌خۆشی وه‌سواسی وه یه‌كێكی دیكه له‌چاره‌سه‌ره كاریگه‌ره‌كان بۆ ئه‌م نه‌خۆشیه چاره‌سه‌ری به‌ره‌نگاریبوونه‌وه‌و نه‌كردنی ده‌رئه‌نجامه‌كانه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و به‌شه‌ی كه به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه به‌ره‌نگاری ئه‌و ڕه‌فتاره یان بیركردنه‌وه‌یه ده‌بێته‌وه كه ده‌بێته هۆی دڵه‌ڕاوكی بۆئه‌وه‌ی ئاستی دڵه‌ڕاوكێكه كه‌مبكه‌ینه‌وه، وه ئه‌وبه‌شه‌ی نه‌كردن واته نه‌كردنی ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی كه به‌ناچاری پێویسته دوباره‌ی بكه‌یته‌وه ئه‌مه‌ش له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی كه‌سی پسپۆری چاره‌سه‌ردا ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی كه‌سی توشبوو توانای جیبه‌جێكردنی ئه‌م ڕاهێنانه‌ی هه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی كۆنتڕۆاَی نیشانه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه‌ی بكات، زۆر گرنگه كه‌سی توشبوو به‌رده‌وامبێت له‌سه‌ر ڕاهێنانه‌كان و ڕینمایه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی پاشه‌كشه‌بكات لێ بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ڕفتاره هه‌ڵه‌كانی، له‌كۆتایدا ده‌بێته‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكیه‌كه ڕاهاتن له‌گه‌ڵ حاڵته‌كه (Habituation)
دووه‌م: چاره‌سه‌ر به‌ده‌رمان: ئه‌مجۆره له‌چاره‌سه‌ر له‌لایه‌ن پزیشكی پسپۆری ده‌روونیه‌وه چاره‌سه‌رده‌كریت به‌نوسینی چه‌ند جۆرێك له‌ده‌رمان كه ده‌بێته‌هۆی هاوسه‌نگ كردنی ماده‌ی سیرۆتۆنین له‌مێشكدا (به‌هیچ جۆرێك پێڕاهاتن دروستناكات وه‌ك هه‌ندێك له‌توشبوه‌كان ده‌ترسن و نایه‌ن به‌ده‌م چاره‌سه‌ركردنی خۆیانه‌وه) وه ده‌رمانی دژه‌خه‌مۆكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و خه‌مۆكییه كه‌نه‌خۆش توشیده‌بێت به‌هۆی زۆری دوباره‌كردنه‌وه‌ی ڕه‌فتاره‌كانی، پێویسته نه‌خۆش ئه‌وده‌رمانانه‌ی كه بۆی ده‌نوسرێت به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك رۆژانه به‌كاریبهێنێت به‌بێ دابڕان لی 50% نه‌خۆشه‌كان پابه‌ندنابن به‌خواردنی ده‌رمانه‌وه له‌به‌ربونی نیشانه‌ی لاوه‌كی ده‌رمانه‌كان به‌بێ ڕێنمای پزیشك هه‌ڵده‌ستێت به‌راگرتنی ده‌رمان كه‌ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كه دواده‌خات بۆیه پێویسته له‌كاتی بوونی گرفتی له‌وجۆره گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پزیشكی پسپۆربكریت به‌مه‌به‌ستی ڕێككردنی بڕی ده‌رمانه‌كه، ئه‌وه‌ی جێگای خۆشحاڵیه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م نه‌خۆشانه له10 نه‌خۆش 7 نه‌خۆش وه‌ڵامدانه‌وه‌ی باشی ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر.
سێه‌م: كۆی هه‌ردوو چاره‌سه‌ره‌كه (ڕاهێنانی ده‌رونی + پێدانی چاره‌سه‌ری ده‌رمان) له‌گه‌ڵ یه‌ك و له‌یه‌ك كاتدا، شایه‌نی باسه ئێستا ئه‌مه به‌باشترین و كاریگه‌رترین چاره‌سه‌ر دائه‌نرێت له‌جیهاندا به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردن و بنه‌بڕكردنی گرفته‌كه.
ئا : سه‌یوان غفور (توێژه‌ری ده‌رونی)
پێداچونه‌وه‌ی: د زامدار حمه ڕه‌سوڵ
AM:08:43:17/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 7788
جار خوێنراوه‌ته‌وه